کۆمپانیای سۆنی ڕای گەیان کە دەسکی پلەیستەیش چوار لە کۆنسڵی پلەیستەیشن پێنج کار دەکات، بەڵام بە مەرجێک بەکاربهێندرێت تەنیا بۆ یارییەکانی پلەیستەیش چوار، واتە ناتواندرێت بە دەسکی پلەیستەیشن چوار یاریی پلەیستەیشن پێنج بکرێت.
ماڵپەڕی ''
theverge'' ئاشکرای کرد کە ئەمرۆ کۆمپانیای سۆنی بە فەرمی ئاشکرای کرد کە دەسکی پلەیستەیشن چوار کار دەکات لەسەر کۆنسڵە نوێییەکەیان کە ئەویش پلەیستەیشن پێنجە، بەڵام ئەمە مەرجی خۆی هەیە.
کۆنسڵی پلەیستەیشن چوار یارییەکانی پلەیستەیشن سێ کار پێ دەکات، ئەم کۆنسڵە نوێیەیش هەمان شێوەیە
وەک لە کۆنسڵی پلەیستەیشن چوار بینیومانە، کە یارییەکانی پلەیستەیشن سێ کار پێ دەکات ئەم کۆنسڵە نوێیەیش هەمان شێوەیە یارییەکانی پلەیستەیشن چوار کار پێ دەکات و ئەگەری هەیە بەشێکی کەم لە یارییەکانی پلەیستەیشن سێ کار پێ بکات، بەڵام بەگشتی سۆنی ڕای گەیاند ئەگەر دەسکی پلەیستەیشن چوار بەکاربهێنی بۆ کۆنسڵە نوێیەکە دەبێ تەنیا یارییەکانی پلەیستەیشن چواری پێ بکەیت.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/ مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.