لیژنەیەكی حكوومەت سەردانی ماڵان دەكەن

:: PM:01:52:13/08/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی حكوومەت، سەردانی ماڵان دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاوی كردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی  هەڵەبجە، لیژنەیەك بۆ تێپەڕاندن و ڕاییكردنی كاری ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون پێكهێنرا.

بەتایبەت ئەو كەسانەی لە داودەزگاكانن و تووشی ڤایرۆسەكە بوون 
باس لەوەش كراوە، كاری سەرەكیی  لیژنەكە بۆ ڕاییكردن و ئاسانكاری كاری هاووڵاتییانە، بەتایبەت ئەو كەسانەی لە داودەزگاكانن و تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەروەها پێدانی ڕێنوێنیی تەندروستی بەو كەسانە كە لەماڵەوە چۆن مامەڵە و هەڵسوكەوت بكەن لەگەڵ دەوروبەر.

ئەوەیش ڕوون كراوەتەوە، ئەم لیژنەیە بەشێوەی 24 سەعات كارەكانی دەكات، واتە لەپاش دەوامی فەرمی  هاووڵاتی بۆ ڕاییكردنی كارەكانی و بۆ پێدانی ڕێنوێنیی تەندروستی، دەتوانن پێوەندییان پێوە بكەن بەم ژمارەیە 07501314074.




وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 1090 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌