ماده‌ی 117ی ده‌ستووری عێراق ددان به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێت، ئه‌ندامێكی خولی پێشوو په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، عێراق ده‌بێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كار ده‌كات یان چه‌ند په‌رله‌مانتارێك.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئاب، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكی ده‌ستووری ده‌كات، یان چه‌ند په‌رله‌مانتارێك.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوای گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا مه‌به‌ستیانه هه‌رێم لاواز بكه‌ن
روونی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق كاتی خۆی ویستی مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌ن ماف بووین له ده‌ستوور، بۆیه شكستی هێنا.
"ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوای گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا، مه‌به‌ستیانه هه‌رێم لاواز بكه‌ن". جاف واده‌ڵێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی ده‌ڵێت ئه‌و خاڵانه‌ی داوا ده‌كات ده‌بێت ده‌ستووری بن، چونكه هه‌رێمه‌كان به پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له ماده‌ی 117ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه: ئه‌م ده‌ستووره له مێژووی پێڕه‌وكردنی ددان به هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه ده‌نێت وه‌ك هه‌رێمێكی فیدڕاڵ.