كۆمپانیای ڤیڤۆ له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا مۆبایلی ئێس یەک پریمی به دنیا ناساند، وه‌ك خۆی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه دەڵێ، ئێس یەک پریم یه‌كێكه له مۆبایله خێراكان كه له‌كاتی كاركردندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌رهه‌مێكی تری ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی "ئێس یەک پریم"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه و له‌باره‌یه‌وه گوتی، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مێكی ترمان بڵاو كرده‌وه كه سیسته‌مێكی خێرامان تێدا به‌كارهێناوه و له‌كاتی كاركردندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كان.
مۆبایله‌كه خاوه‌نی هێزێكی زۆره و به سیسته‌می سناپ دراگۆنی 665 كار ده‌كات و ڕامی شەش گێگابایتیشە
زیاتر روون کراوەتەوە، مۆبایله‌كه خاوه‌نی هێزێكی زۆره و به سیستمی سناپ دراگۆنی 665 كار ده‌كات كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێ به‌خشیوه. جگه له‌وه‌یش شاشهیهكهی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.38 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 بۆ 2340 پیكسڵه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش مۆبایله‌كه سێ كامێرای بۆ داده‌نرێت كه روونییان 46 مێگاپێكسڵه و وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه له بازاڕه‌كاندا به 260 دۆلار بفرۆشرێت.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.