له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌وه ئاشكرا كرا كه ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و ڕاهێنان به هێزێكی تری كورد له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وت ده‌كات، ئێسته‌یش زانیاری زیاتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه ئاشكرا كرا و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و 200 سه‌رباز ده‌بێ و مه‌شقی پێشكه‌وتوو و چڕ و پڕیان پێ ده‌كرێت.
له دوا ڕاپۆرتی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به پرۆژه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانكردن به هێزه‌كانی كورد ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و 200 سه‌ربازه، ئامانجی سه‌ره‌كی مه‌شق پێكردن و به‌هێزكردنی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وتی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان پێ بسپێردرێت.
له مانگی نیسانه‌وه شه‌ڕڤانه‌كان هه‌ڵبژێردراون تا له‌و هێزه نوێیه ئه‌ركیان پێ بسپێردرێ و بخرێنه خولی ڕاهێنانه‌وه
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، به ته‌واوكردنی مه‌شقه‌كانی ئه‌و گرووپه سه‌ربازه، كۆمپانیای ده‌لتا كریسێنت ئینێرجی ئه‌مه‌ریكی ده‌توانێ باشتر كاره‌كانی له ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات و ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات واژووی كردووه به خێرایی و به وردی بیخاته كرداره‌وه و ده‌ست به هه‌نگاوه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاڤا ده‌ستیان به بژاركردنی ئه‌و دوو هه‌زار و 200 شه‌ڕڤانه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كردووه، تا وه‌ك هێزی پاسه‌وانی كێڵگه‌كانی نه‌وت مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بكرێت و تواناكانیان زۆر زیاتر بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كێڵگه‌كانی نه‌وت له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزن و ئاسایشی ته‌واو بۆ كێڵگه‌كان و كاره‌كانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.