گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌غدا بڕه پاره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتن بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئاب، حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
بڕه‌كه‌ى له 200 بۆ 250 ملیار دیناره
روونیشی كرده‌وه كه هه‌رێم و به‌غدا نیه‌تیان باشه بۆ ڕێككه‌وتن و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێككه‌وتن چڕ كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاییه‌كانی "وش"ه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت، كه له 200 بۆ 250 ملیار دیناره.
بۆ ئه‌وه‌یش حه‌سه‌ن ئاڵی گوتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كازمی بۆ پێشاندانی نیازپاكی ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هێشتا واده‌ی ناردنی ئه‌و پاره‌یه به ته‌واوی دیار نییه و له نزیكترین كاتدا ده‌گات.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌رێم و به‌غدا هیچ بژارده‌یه‌كی تریان له‌به‌رده‌ست نییه جگه له ڕێككه‌وتن، بۆیه باشترین كاته بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا