گواستنەوەی قوتابیان لە نێوان زانكۆكان دەستی پێ‌ كرد

:: PM:01:40:17/08/2020 ‌
بەمەبەستی ئەنجامدانی كارئاسانی زیاتر بۆ ئەو قوتابیانەی لە نێوان زانكۆكان دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، بۆ سەلامەتی تەندروستی گیانی قوتابیان، وەزارەتی خوێندنی باڵا تەواوی پرۆسەی گواستنەوە بە ئەلیكترۆنی دەكات.

رۆسەی دابەزاندن لە نێوان بەش و كۆلێژەكان ئەنجام بدەن، دەتوانن پرۆسەكە بە ئەلیكترۆنی ئەنجام بدەن
ئەمڕۆ دووشەم 17ـی ئاب، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، پلاتفۆڕمی تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠بۆ٢٠٢١، بەهاوئاهەنگی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ تۆماری گشتی و بەشی IT زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادە كراوە، ئێستە سەرجەم ئەو قوتابیانەی دەیانەوێ پرۆسەی گواستنەوە لە نێوان زانكۆكان و پرۆسەی دابەزاندن لە نێوان بەش و كۆلێژەكان ئەنجام بدەن، دەتوانن پرۆسەكە بە ئەلیكترۆنی ئەنجام بدەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕای گەیاندووە، بەمەبەستی ئاسانكاری و بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ئەو قوتابیانەی دەیانەوێ پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن لە ڕێی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ئەنجامدانی گواستنەوە و دابەزاندن ئاشنا بن بە زانیارییەكان، دواتر دەست بكەن بە پرۆسەكە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەڵە نەبنەوە لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەكاندا.

لەبارەی ئەو قوتابیانەی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام دەدەن، پێویستە ڕێنوێنییەكانی گواستنەوە و دابەزاندن كە لە خوارەوە هاوپێچە، بەباشی بخوێننەوە بۆ ئەوەی ئاشنای تەواوی مەرج و ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بن بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەكان و ڕێوشوێنە پێویستەكان.




وشە - رامیار جەواد