یه‌كێتیی ئه‌وروپا چه‌ند بژاره‌یه‌كی تاوتوێ كرد، تا به توندی سزای توركیا بدات، به‌هۆی به‌رده‌وامی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یۆنان و قوبڕس، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر سزاكان بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ری زۆر گه‌وره و كاره‌ساتباریان به‌سه‌ر ئابووری توركیا ده‌بێت.
جۆزیپ
بۆریل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه وڵاتانی ئه‌وروپا تاوتوێ چه‌ند ئه‌گه‌ر و بژاره‌یه‌ك ده‌كه‌ن، تا وه‌ك سزا به‌سه‌ر توركیای بسه‌پێنن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فشارێكی چڕ بۆ سه‌ر ئه‌نكه‌ره به‌گه‌ڕ بخرێ، تا له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یۆنان و قوبڕس دوور بخرێته‌وه و سنوورێك بۆ ئه‌نكه‌ره دابنرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هه‌رچه‌نده چوار بژاره‌كه تاوتوێكراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش بڕیاردراوه ده‌رفه‌تێكی تر به توركیا بدرێ، تا له ڕێی گفتوگۆ گرفت و گرژییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، هاوكات پشتیوانی ته‌واوه‌تی یه‌كێتیی ئه‌وروپایشی بۆ قوبڕس و یۆنان دووپات كرده‌وه كه له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پشتیوانی ته‌واوه‌تیان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و چوار بژاره‌یه‌ی كه ئه‌وروپییه‌كانیش تاوتوێیان كردووه، میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بژاره‌كان بریتین له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی به‌نده‌ر و وێستگه‌كانی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن توركیاوه، سزادانی ژێرخانی دارایی و ئابووری تایبه‌ت به پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای نه‌وت و گاز له سنووره‌كانی قوبڕس و یۆنان، خستنه لیستی ڕه‌شی كه‌شتی و كۆمپانیاكان كه له‌و بواره كار ده‌كه‌ن، دواترینیان بریتییه له سه‌پاندنی سزای فره‌وان به سه‌ر ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ئابووری توركیا.