مه‌هاباد جه‌مالی هونه‌رمه‌ند، ماوه‌ی 20 ساڵه بێ وه‌رگرتنی پشوو، له‌ڕێی هونه‌ری سیرامیكه‌وه كار له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو و بابه‌ته كه‌له‌پوورییه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی ئاینه جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌كات، به‌شێكی خانووه‌كه‌ی كردووه به گه‌له‌رییه‌كی گه‌وره و كاری تێدا ده‌كات و به‌رهه‌مه‌كانی تێدا نمایش ده‌كات. ئه‌م شێوه‌كاره له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تیدا بۆ "وشه" گوتی، ناوه‌ستم تا به ته‌واوی مێژووی كوردستان به سیرامیك به‌رجه‌سته نه‌كه‌م و پێشانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی نه‌ده‌م.
چۆن فێری هونه‌ری سیرامیك بوویت؟
به‌ر له‌وه‌ی فێری هونه‌ری سیرامیك بم، سه‌ره‌تا به وێنه‌كێشان ده‌ستم پێ كرد، به‌ڵام پاشان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هاتمه ناو هونه‌ری سیرامیكه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌ز و خولیام بۆ هونه‌ره‌كه هه‌بووه، ئه‌گه‌رنا هیچ بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ریم نییه، به‌ڵكو په‌یمانگه‌ی كارگێڕی گه‌نجینه‌م ته‌واو كردووه، هه‌میشه شانازیی به‌وه‌ش ده‌كه‌م كه به‌بێ هیچ بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌م و ئاسته‌كه‌شم دیاره، به‌ڵام خۆم هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆرم كرد تا فێری ئه‌م هونه‌ره بووم و چه‌ند ساڵێكیش له پڕۆژه‌ی په‌یكه‌ری سیرامیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر كاكه‌یی و چه‌ند كه‌سێكی تر كارم كردووه.
چه‌ند ساڵه له‌م بواره خزمه‌ت به مێژوو و كه‌له‌پووری كوردستان ده‌كه‌یت؟
20 ساڵی ڕێكه كاری سیرامیك ده‌كه‌م و به‌رهه‌مه‌كانم نمایش ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها مێژووی كاره‌كانم دیاره و ستایلێكی تایبه‌ت به خۆمم هه‌یه، ئه‌ویش بابه‌تی زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو و كه‌له‌پووری كوردستانه، بۆ من زۆر گرنگه كه خزمه‌ت به مێژوو و ناسنامه‌ی میله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م، چونكه هه‌ر میله‌تێك مێژووی نه‌بێـت، ناسنامه‌شی نییه.
ئامانجی تۆ له زیندووكردنه‌وه‌ی بابه‌ته مێژووییه‌كان چییه؟
وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا، زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و بابه‌ته مێژووییه‌كان تاكه ئامانجی منه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌تی مێژوویی خه‌ریكه له‌بیر ده‌چنه‌وه و به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، ئه‌گه‌ر من له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه زیندووی بكه‌مه‌وه، ئه‌وه خزمه‌تێكه به مێژوو و كولتوور و ئه‌و بابه‌ته مێژووییانه‌ی زۆر تایبه‌تن، هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌تانه تاكه بابه‌تن كه بتوانن تازه‌گه‌رییه‌ك بخه‌نه ناو هونه‌ری سیرامیكه‌وه، چونكه من لێره به ته‌نیا كاری سیرامیك ناكه‌م، به‌ڵكو مێژووم به‌ستووه‌ته‌وه به كاره سیرامیكییه‌كانه‌وه، ئه‌ویش به ستایلێكی تایبه‌ت، ئه‌مه‌ش جۆرێك له خزمه‌تكردنه به‌خۆم و كاره‌كه‌م و مێژوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاره‌كه‌م جیاكارییه‌ك دروست ده‌كات، ئه‌ویش به تێكه‌ڵكردنی مێژوو به سیرامیك، واته تاكه ستایلێكه كه بابه‌ته سیرامیكییه‌كانی تر كاریان پێ نه‌كردووه.
بۆچی ماڵه‌كه‌ی خۆتت كردووه به گه‌له‌ری و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانت تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه؟
گه‌له‌ری ئاهۆ، ئه‌و گه‌له‌رییه‌یه كه ئێسته به‌شێكی بووه‌ته شوێنی كاركردنم و به‌شه‌كه‌ی تریشی بووه‌ته شوێنی نمایشی به‌رهه‌مه سیرامیكییه‌كانم، گه‌له‌رییه‌كه‌م دوو ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، چونكه پێشتر شوێنێكی دیاریكراوم بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانم نه‌بووه، ته‌نیا له ماڵه‌وه كارم تێدا كردوون، گه‌له‌رییه‌كه‌م جگه له ڕۆژانی هه‌ینی، هه‌موو ڕۆژه‌كانی تر كراوه‌یه.
به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كه‌م و له‌ڕێی ئه‌م گه‌له‌رییه‌وه چه‌ند كه‌سێكیش سوودمه‌ند بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌میشه هاوكاری و به‌رده‌ستیم ده‌كه‌ن و زیاتر سوود له كاره‌كانم وه‌رده‌گرن كه دێنه گه‌له‌رییه‌كه‌مه‌وه، وه‌ك نه‌وجه‌وانان و بێ سه‌رپه‌رشتان. هیواداریشم له ئاینده‌دا ببێته بنكه‌یه‌ك یاخۆ شوێنێك بۆ فێركردنی منداڵان به كاری سیرامیك و خۆشویستنی نیشتمان و مێژوو و هه‌موو بابه‌ته كه‌له‌پوورییه‌كانی كه له‌م شاره‌دا هه‌یه.
تا ئێسته پێداویستییه‌كان بۆ دروستكردنی به‌رهه‌مه سیرامیكییه‌كان له ئه‌ستۆی كێ بووه؟
هه‌موو ئه‌ركه‌كان له ئه‌ستۆی خۆم بوون و چه‌ند كه‌سێكی زۆر تایبه‌تیش له ژیانمدا هاوكاری و پاڵپشتییان كردووم، وه‌ك د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ی برام و هه‌ندێك له هاوڕێیانم، به‌ڵام بۆ به‌رده‌وامیم له كاره‌كان داواكاریم له حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه له ئاینده‌دا شوێنێكی حكوومیم بۆ ته‌رخان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم گه‌له‌رییه‌كه‌م بگوازمه‌وه ئه‌و شوێنه، له‌هه‌مان كاتدا ببێته مه‌شخه‌ڵێك بۆ كاركردن.
له هیچ پێشانگه‌یه‌كی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌شداریت كردووه؟
به‌شداریی زیاتر له سه‌دان پێشانگه‌ی هاوبه‌شم كردووه، سێ پێشانگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆشم هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به‌شداری زۆر پێشانگه‌م كردووه، خۆشبه‌ختانه به‌شداری هه‌ر چ پێشانگه‌یه‌كم كردبێ، به‌رهه‌مه‌كانم تێیدا فرۆشراون، ئه‌وه‌ش له‌ڕووی دارایی و مه‌عنه‌وییه‌وه هانده‌ر بووه بۆ من و سوودم له به‌رهه‌مه‌كانم وه‌رگرتووه.
بۆ دروستكردنی بابه‌ته جۆراجۆره‌كان زیاتر چ كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنیت؟
گڵی سوور تاكه كه‌ره‌سته‌یه كه به‌كاری ده‌هێنم، چونكه زۆر مه‌به‌ستمه گڵی خاكه‌كه‌ی خۆم ببێته‌وه به كارێكی هونه‌ری و بابه‌تێكی مێژوویی، هه‌ندێك جاریش له‌سه‌ر داوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای به‌رهه‌مه‌كانم ده‌كه‌ن، گڵی سپی به‌كار ده‌هێنم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی دروستت كردوون تا چه‌ند ساڵ ده‌مێننه‌وه؟
من 100 ساڵ گرێنتیی مانه‌وه‌یان ده‌ده‌م، به‌ڵام دڵنیام زۆر له‌وه زیاتر ده‌مێنێته‌وه، چونكه به‌پێی ئه‌زموونی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و گڵه‌ی كه له خورماتوو بۆم دێت و ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، كارێكه كه 100 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و ده‌توانم بڵێم دوو تا سێ هێنده‌ش زیاتر ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌و گڵه ته‌مه‌نێكی درێژ و كوالێتییه‌كی باشی هه‌یه.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال