ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، باسی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌ی ستی پاس له قۆناغی كۆتایی نه‌خشه دانانه و دواتر به پێی ره‌خساندنی بواری ئابووری ده‌كه‌وێته جێبه‌جێكردنه‌وه. له‌باره‌ی مووچه‌یش رای ده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێ هه‌مووان بزانن مه‌سروور بارزانی له شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه له‌و بواره‌دا.
-ده‌مه‌وێ له‌باره‌ی نرخی ئینته‌رنێت و هه‌رزانكردنی قسه بكه‌ین، دوا هه‌وڵتان چی بووه له‌وباره‌یه‌وه؟
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن هێڵێكی گه‌رممان دانا كه سه‌ر به نووسینگه‌ی وه‌زیره، تا هاووڵاتییان بتوانن له ڕێی نامه‌وه سكاڵا و گله‌ییه‌كانیان بگه‌یه‌نن، دوای شه‌ش مانگ ده‌ركه‌وت كه كێشه‌كانی هێڵی ئینته‌رنێت له كوردستان جیاوازه و زۆربه‌ی كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به بورجه‌وه هه‌یه و كێشه‌ی دانانی له لایه‌ن هاووڵاتییان تا ئه‌و ئامێره‌ی خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنێ، و ده‌ستمان پێكرد به پۆلین كردنی ئه‌م كێشانه، سه‌رباری هه‌لسه‌نگاندن بۆ نرخه‌كان كه له كوردستان نرخی ئینته‌رنێت له عێراق و هه‌ندێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌رزانتره، له مانگی ئاداره ده‌سپێشخه‌ریمان كردووه بۆ هه‌رزانكردنی نرخی كارتی ئینته‌رنێت كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا قبووڵیان كرد و نرخه‌كانیان كه‌م كرده‌وه، كه ئه‌م كۆمپانیانه ٦٥٪ ئینته‌رنێتی كوردستان دابین ده‌كه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بوون بۆ دانانی بناغه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی خوێندن بۆ خزمه‌تی قوتابیان و خوێندكاران ، به‌شێك له كۆمپانیاكانیش پاكێجی نوێیان پێشكه‌ش كرد و 20 تا 25% نرخه‌كان دابه‌زێنران له رێی ئه‌پلیكه‌یشنی ئه‌لیكترۆنی فاستپای كه هه‌روه‌ها رێگای گرت له زیاد كردنی نرخی كارت له ماركێته‌كان و هاووڵاتییان ده‌توانن به ئۆنلاین له رێی ئه‌م ئاپانه كارتی هه‌رزانتر به پاكیجی نوێ به‌ده‌ست بهێنن.
-به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی نرخه‌كان كوالیتی هێله‌كان به‌ته‌واوی نه‌ما؟
له زۆر شوێنی تر ئه‌وه‌م بیستووه كه ده‌ڵێن كوالێتی هێڵه‌كان خراپه، به‌ڵام به‌شێكی سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به دانانی بورجه‌وه هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه ڕێ نادات بورجی بۆ دابنرێ و ده‌ڵێن تووشی نه‌خۆشی ده‌بین ئه‌وه‌یش هۆكاری بورجه، چونكه بورج كه‌م بێت هێڵه‌كان كوالیتی نامێنێ، ئێسته هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی پێویستیان به سه‌تان بورج هه‌یه، بۆیه داوامان كردووه كه كاریٔاسانی بكه‌ن بۆ دانانی یٔه‌و بورجانه و لێژنه‌یه‌ك دامه‌زراوه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاران تاكو كۆتایی به‌م كێشه‌یه بێت و داوا ده‌كه‌ین له هه‌موو لایه‌ك هاوكارمان بن.
-كارتی كۆڕه‌ك و ئاسیا و زه‌ین هه‌زار و 250 و دوو هه‌زار ٢٥٠ دینار له بڕی ئه‌و باڵانسه گرانتره كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌و پرسیاره ره‌نگه زۆر كرابێت، به‌ڵام وه‌ڵامێكی جێگیری بۆ نه‌بووه؟
ئه‌و گرانییه‌ی له كارتی كۆڕه‌ك و ئاسیا و زه‌ین هه‌یه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و هه‌روه‌ها به‌م كۆمپانیایانه‌وه نییه، ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق ( عبادی) له له ساڵی 2015 له یاسای بودجه‌ی حكوومه‌تی عێراق و له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش جێگیر كرا و ئه‌و پاره زیاده‌ی وه‌رده‌گیرێ، ده‌چێته خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی عێراق و پێوه‌ندی به كوردستانه‌وه نییه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونم نووسراوم كردووه بۆ به‌غدا و لایه‌نی پێوه‌ندیدار كه ئه‌و باجه پێویسته هه‌ڵبگیرێ و له گه‌ل شاندی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی هه‌روه‌ها باسمان كرد كه سه‌ردانی كوردستانیان كرد و تاكو ئێسته هیچ گۆرانكاریه‌ك به سه‌ری نه‌هاتووه.
-له‌سه‌ر سیستمی پۆسته چیتان كردووه؟
به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، فه‌رمانی پێمان كردووه كه گۆڕانكاری له گشت بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بكرێ، ئێسته كه 20 بۆ 25% نرخی ئینته‌رنێت دابه‌زیوه، ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، بابه‌تی پۆسته‌یش هه‌ر وایه، له دوای گرێبه‌ستمان له‌گه‌ل ناقلی نیشتمانی نرخی پۆسته هه‌روه‌ها دابه‌زی ، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه كاری زۆرمان له‌و بواره كردووه به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی دانانی شریت و لۆگۆ و كارت زانیاری بۆ تاكسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ به‌ره‌و پێشه‌وه بوو له پێناو رێكخستنی بواری گواستنه‌وه.
-ئێسته سه‌رقاڵی هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یٔهربیل - هه‌ولێر گۆڕدرا ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت یان چی؟
گۆڕانكاری ئیداری پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، پێش یٔه‌وه یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه گۆڕدرا كه زیاتر له 10 ساڵ بوو به سوپاسه‌وه خزمه‌تیان ده‌كرد، بۆیه گۆڕانكاری له فڕۆكه‌خانه‌كان یان هه‌ر شوێنێكی تر پێویست بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات.
-له سیستمی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ڕازی؟
سیستمی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان یه‌كێكه له باشترین فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، به‌ڵام هێشتا له سیستم و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕازی نیم و پێویسته باشتری بكه‌ین و دلنیاشم باشتر ده‌بێت.
-قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر خراپی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ناو شار و پاس ده‌كرێ؟
ئێمه پڕۆژه‌ی ستی پاسمان هه‌یه و ئێسته هێڵه‌كه‌مان له به‌رده‌سته و چاوه‌ڕێی نه‌خشه‌كه ده‌كه‌ین، سه‌ره‌تا له هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین وه‌ك پایلۆت پرۆجێكت و دیراسه‌ی گشت ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كه‌ین و دواتر له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و دهۆك، سیستمه‌كه به جۆرێكه كه گرنگی به هاتوچۆی ناو شار ده‌دات و پاس له‌كاتی خۆی ده‌گات و خه‌ڵك پێویستی به‌وه نامێنێ هه‌مووی ئۆتۆمبێلی خۆی به‌كار بینێت.
-هێڵی ئاسنی ناو هه‌ولێر به كوێ گه‌یشتووه؟
ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و ترامهكهیش وه‌ك نه‌خشه ته‌واو بووه و كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی كاری تێدا ده‌كات كه پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، ئێسته ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه هه‌له بدرێ به كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه بودجه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ، به‌ڵام ئێسته فۆكس له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ستی پاسه.
-ساڵێك زیاتره حكوومه‌ت پێكهاتووه و ڕوونه چه‌ندان پڕۆژه كراون، به‌ڵام زۆر قسه له‌سه‌ر مووچه ده‌كرێ، كه‌ی مووچه چاك ده‌بێته‌وه و لێبرینه‌وه نامێنێ ؟
ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی لێبڕینی مووچه نییه، به‌ڵكو گونجاندنی داهاتی دارایی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، زاراوه‌ی لێبڕین ته‌نیا هه‌ندێك كه‌سی پۆپۆلیست به‌كاری ده‌هێنن، چونكه هیچ لێبڕینێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نه‌كراوه، حكوومه‌ت هه‌موو توانای خۆی ده‌خاته گه‌ڕ و قه‌رزیش ده‌كات ئینجا ده‌توانین به‌و شێوه‌یه مووچه دابه‌ش بكه‌ین له حاله‌تی ئێسته، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان راسپارده‌ی بۆ وه‌زیره‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راستگۆ بن، چاكسازی ده‌ستی پێ كردووه، ته‌نیا له گواستنه‌وه و گه‌یاندن 46 كۆمپانیا ئاگاداری كۆتاییان بۆ چووه و حه‌وت كۆمپانیا دراونه‌ته دادگا و سێ كۆمپانیا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، گشت ئه‌م كارانه به فه‌رمان و راسپارده و پشتگیری جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كراوه و ده‌كرێ، پێویسته هه‌موو بزانن كه كاك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له هه‌وڵ و شه‌ڕێكی گه‌وره و به‌رده‌وام دایه تا هه‌موو مافه‌كانی كوردستان زامن بكات و وه‌ربگرێته‌وه و به‌پێی هێزی ده‌ستوور و مافه ده‌ستوریه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات له‌م بواره‌دا.
چاوپێكەوتنی/ فەیسەڵ شێخانی