له په‌رتووكی نوێی مێژوو و جیوگرافیای پۆلی یازده‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی فڕه‌نسا بۆ ساڵی 2020 و 2021 بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی نه‌خشه و سنوور و شوێن و مێژووی كوردستان دانراوه و هه‌موو قوتابییه‌كی فڕه‌نسی له ساڵی نوێی خوێندنه‌وه، زانیاریی له‌باره‌ی كوردستان ده‌زانن و وانه‌كه ده‌خوێنن و چه‌ندان پرسیاریشی لێ ده‌هێنرێته‌وه.
میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی په‌روه‌رده و فێركردنی كۆماری فڕه‌نسا "پێنتا پۆستاگما" له په‌رتووكی نوێی ساڵی نوێی خوێندن كه ئێسته چاپكراوه و ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌رجه‌م وڵاته‌كه كراوه، وانه‌یه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌ی نه‌خشه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه بوونی هه‌یه و زۆر زانیاریشی له‌سه‌ر مێژوو و جیوگرافیا و دۆخی سیاسی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌و وانه‌یه خراوه‌ته ڕوو.
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..