سه‌گێكی پۆلیسی له شاری سانپترسبۆرگی ڕووسیا توانی كچێك له ده‌ستی تاوانبارێك ڕزگار بكات، له‌وكاته‌ی خه‌ریك بوو به زۆر لاقه‌ی كچه‌كه بكات.
ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو هه‌رچه‌ند دایكی به‌دوایدا گه‌ڕاوه و هه‌وڵیداوه پێوه‌ندی پێوه بكات، هیچ سۆراخێكی نه‌زانیوه و پۆلیسی له بابه‌ته‌كه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
ده‌سبه‌جێ
پۆلیس سه‌گێكی مه‌شقپێكراوی جۆری "گورگی میركوری"یان به‌و ئه‌ركه سپارد و دوای ئه‌وه‌ی بۆنی پارچه جله‌كانی كچه‌كه‌ی له ماڵه‌وه كرد، ئیتر له شاره‌كه به دوای كچه‌كه گه‌ڕا و توانی له پۆلیس به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ببات كه كچه‌كه‌ی تێدا ڕفێنرا بوو و خه‌ریكبوون ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌سه‌ر و لاقه‌ی بكه‌ن.
له‌وكاته‌ی تاوانباره‌كه خه‌ریكی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه‌كه بووه، سه‌گه‌كه پۆلیسی گه‌یاندووه‌ته شوێنه‌كه
له‌وكاته‌ی تاوانباره‌كه خه‌ریكبوو ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌و كچه بچووكه و به‌ر له‌وه‌ی به‌زۆر له‌گه‌ڵی جووتبوون، سه‌گه‌كه له كاتی گونجاو پۆلیسی گه‌یانده شوێنه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌یان دادا، له‌وكاته تاوانباره‌كه چه‌قۆیه‌كی خسته سه‌ر ملی كچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كرد، به‌ڵام دواتر پۆلیس توانیان تاوانباره‌كه بگرن و كچه‌كه‌یش ڕزگار بكه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و ڕزگاركردنی كچه‌كه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌گه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و هه‌مووان ستایشی سه‌گه‌كه ده‌كه‌ن.