لە هەولێر دوو هاوسەر بەپێكدادانی ئۆتۆمبێلەكانیان دەیانەوێت كێشەیان چارەسەر بكەن

:: AM:08:08:14/09/2020 ‌
لە یەكێك لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونی هەولێر ژن و پیاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بە ئۆتۆمبێل ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە و ڕووداوی هاتوچۆی لێ‌ دەكەوێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئەیلوول، فازڵ حاجی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەعات چوار و نیوی ئێوارەی دوێنێ‌ لەسەر رێگای هەولێر پیرمام لە دەروازەی شاری زێرین دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆرەكانی گێلی و یارس پێكیان دادا وە لەئەنجامی رووداوەكە زیانی مادی لێكەوتەوە.

شوفێرە ژنەكە سەرەرای كێشەكانی پێشوتری داوای قەرەبووی زیانەكانیشی كرد 
ڕوونی كردەوە، لەكاتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەركەوت هەردوو شوفێر ژن و مێردی یەكترن كێشەی كۆمەڵایەتییان هەبووە، هەروەها ڕووداوەكە لەو كاتە دەستی پێ‌ كردووە كاتێك پیاوەكە چۆتە ماڵ بۆ بینینی مناڵەكانی دووبارە كێشە لە نێوانیان دروست بووە.

باسی لەوەشكرد، ژنەكە لەماڵ چۆتە دەرەوە بۆ چوونە بنكەی پۆلیس بۆ سكاڵا نووسین و پیاوەكەش هەولی داوە رایبگرێت، بەڵام سەركەوتوو نەبووە بۆیە هەۆی دابوو بەئۆتۆمبێل بشكێنێتەوە سەری بۆ راگرتنی لەئەنجامدا خۆی كێشابوو بەدواوەی لای شوفێری ئۆتۆمبێلەكەی هاوسەری.

لەدوای رووداوەكەش هەردوولا لەسەر كێشەكانیان بەردەوام بوون شوفێرە ژنەكە سەرەرای كێشەكانی پێشوتری داوای قەرەبووی زیانەكانیشی كرد بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتبوو بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكەش سكاڵا تۆمار كرا  لە بنكەی پۆلیسی پیرزین.

هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی



وشە - رامیار جەواد