ژمارەی پێوانەیی لە تۆمارکردنی تووشبووانی کۆرۆنا شکێنرا

:: AM:09:35:14/09/2020 ‌
زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا تۆمار کرا و بەمەش ژمارەی پێوانەیی لە دنیادا شکاند. تەنیا دوێنێ یەکشەم 307 هەزار و 930 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

هەر یەک لە وڵاتانی هیندستان، ئەمەریکا و بەرازیل زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییەیان لە رۆژێکدا تۆمار کردووە. هەر لەو رۆژەدا پێنج هەزار و 537 کەس لە دنیادا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.

هیند لە رۆژیکدا سەرووی 94 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمار کرد بەڵام ئامارەکە لە ئەمەریکا سەرووی 45 هەزار کەس بوو و لە بەرازیلیش 43 هەزار کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 188 هەزار کەس

بەگوێرەی worldometres کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 188 هەزار کەس و لەو ژمارەیەش 928 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و سەرووی 21 ملیۆن کەسیش چاک بوونەتەوە.

پێشبینی دەکری لە کۆتایی ئەمساڵەوە ژمارەیەکی زۆری پێکوتەی کۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت و بەو هەنگاوەش پاشەکشە بە کۆرۆنا بکرێت.



وشە - سلێمان تاشان