یەکێک لە نوێترین ئەو درامایانەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت درامای کرێچییەکانە، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیای جێبەجێکار، ڕەنگە لە یەکێک لە کەناڵە عەرەبییەکان پەخش بکرێت.
درامای كرێچییه‌كان كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه و كۆمپانیای مه‌ستی فیلم جێبه‌جێی ده‌كات، كاری وێنه‌گرتنی له‌لایه‌ن ستافێكی گه‌وره بۆ دەکرێت كه زۆربه‌یان له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه هاتوون، ڕۆژانه له‌ناو شاری سلێمانی كاره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و گرتەکانی دراماکە تۆمار دەکەن.
لە 30 ئەڵقە پێک هاتووە
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، شەهێن سابیر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیای مەستی فیلم بە "وشە"ی ڕاگەیاند، درامای کرێچییەکان کە 19 ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، لە 30 ئەڵقە پێک هاتووە و بەشێکی کارەکانی بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچن.
زیاتر ڕوونی کردەوە، وەک کارمان بۆ کردووە و لە پلانماندایە، ڕەنگە دراماکە لە کەناڵێکی عەرەبی پەخش بکرێت، جا ئەگەر لەگەڵ کەناڵێک ڕێککەوتین، ئینجا بڕیار دەدەین یان بە ژێرنووس یان بە دۆبلاجی عەرەبی پەخش دەکرێت، چونکە زمانی سەرەکیی دراماکە کوردییە.
لەگەڵ ئەوەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان بووە هۆی ڕاگرتنی بەشێکی زۆری کارە هونەری و سینەماییەکان، بەڵام بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی مەستی فیلم گوتی: کۆرۆنا کاری لە بەرهەمهێنانی دراماکەی ئێمە نەکرد.
بە باشترین شێوە بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی خۆپارێزیمان کردووە
زیاتر گوتی: ئێمە بەوپەڕی خۆپارێزییەوە کارمان کردووە، لە هەر شوێنێک تۆمارکردنی گرتەی دراماکەمان هەبووبێت، پێش و دوای چوونمان بۆ شوێنەکە تەعقیممان کردووە و بە باشترین شێوە بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی خۆپارێزیمان کردووە.
هەر کەسێک لە ئەکتەرەکان گومانی کۆرۆنای لێ کرابێت، ناردوومانەتەوە ماڵەوە و پشوومان پێی داوە، تا بەتەواوی بۆی یەکلا بووەتەوە تووشی کۆرۆنا نەبووە و باردۆخی تەندروستیی جێگیرە، لەو ماوەیەدا گرتەی ئەومان دواخستووە و لەسەر کارەکانی تری دراماکە بەردەوام بووین. شەهێن سابیر وای گوت.
پێشتریش فوئاد جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دراماكه ڕای گەیاندووە، وێرای په‌یامی دراماكه، ئامانجیانە لەڕێی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه به‌شداربن له‌و جووڵه ئابوورییانه‌ی كه لەڕێی هونه‌ره‌وه به ئه‌ندازه‌ی بچووك و گه‌وره به سوودی شاره‌كه‌یان ده‌بێت.
هەروەها ڕای گەیاندووە، ناوه‌ڕۆكی دراماكه په‌یامێكی ترە و نیشاندانی ڕاستی گوزه‌ران و ئه‌و كێشانه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌م به‌رهه‌مه بن و گه‌شبینم به‌وه‌ی كارێكی شایسته ده‌بێت.
درامای كرێچییه‌كان لە نووسینی شوعله شەریعەتییه، پێشرەو حسێن هونەرمەند وه‌ریگێراوەتە سەر زمانی کوردی و کاوە ئەحمەد میرزا هونەرمەند پێداچوونەوەی بۆ دەقه‌كه كردووه، هاوكات ئەنوەر قەرەداغی موزیکژەنی ناوداری کورد كاری موزیكی دراماكه‌ی جێبه‌جێ کردووە.
ئه‌م درامایه له‌لایه‌ن د. غه‌سان عه‌بدوڵا ده‌رهێنه‌ری سووری کاری ده‌رهێنانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ستافی وێنه‌گرتنی دراماكه‌ش كه له شاره‌كانی تاران، شیراز و به‌شێك له شاره‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌وه هاتوون، ئێستە سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنن و به‌شێكی زۆری كاری وێنه‌گرتنەکەیان تەواو کردووە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە COVID-19 بەرهەمهێنانی دراما و فیلم لە تەواوی دنیا و هەرێمی کوردستان ڕووی لە کزبوون کرد، بەڵام ئێستە کە لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە بەرەو باشتربوون و ئاساییبوونەوە دەچێتەوە، کردنەوەی شوێنە گشتییەکان و سینەماکان دەستی پێ کردووەتەوە و بەرهەمهێنانی فیلم و دراماش جارێکی تر لەناو هونەرمەندان و دەرهێنەراندا جووڵەی بەخۆیەوە بینیوە، لەم ماوەیەشدا چەندان کورتە فیلم و فیلم و دراما بەرهەم هاتوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا کە فێستیڤاڵە جیهانییەکان کرانەوە، پەخش دەکرێن و خەڵاتیان بەسەردا دابەش دەکرێت.