نرخى لیره‌ى توركى گه‌یشته‌ 7.51

:: AM:10:38:15/09/2020 ‌
ئه‌مڕۆ به‌ ڕۆژێكى ڕه‌ش بۆ لیره‌ى توركى داده‌نرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو نرخى لیره‌ى توركى زیاتر دابه‌زى.

هیچ كات لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه
له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، هیچ كات لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌مشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌های دراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی ساڵی 2020دا، 38% دابه‌زیوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی ئه‌یلوول، موراد سوڵتان له‌ بۆرسه‌ی‌ باكوری‌ توركیا له‌ ویلایه‌تی ترابزۆن به‌ "وشه‌"ی‌ ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره‌ به‌رز بووه‌وه‌ و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، سه‌عات 9:30ى به‌یانى 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ 751 لیره‌ی توركی له‌ بۆڕسه‌كانی‌ توركیا ئاڵوگۆڕی پێ كراوه‌.

شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕى دراو به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 100 لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر 16.666 هه‌زار دیناری عێراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌ 750 لیره‌ وه‌رده‌گیرێت و به‌ 740 لیره‌ ده‌فڕۆشیرێت.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ ماڵپەڕی مودی ڕیزبەندی تورکیا لە B1 بۆ B2 کەمدەکاتەوە، بەهۆی خاڵە  لاوازە دەرەکییەکانی تورکیا کە هۆکارن  بۆ تووشبوونی بە قەیران لە بوودجەی تەرخانکراو و گرفتی دارایی و کورتهێنان. ئەم ڕیزبەندیەیش لەکاتێکدا هاتووه‌تە خوارەوە لەگەڵ زیادبوونی مەترسیەکان کە هەڕەشەن بۆ سەر تورکیا دامەزراوەکانی دەوڵەت توانای گەشەکردن و مامەڵەکردنیان نییە بەشێوەیەکی کارا  لەگەڵ ئەو ئاستەنگانە.

دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له‌ لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر بووە، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه‌‌، بۆیه‌ گومان ده‌كرێت حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ په‌نای بردبێته‌ به‌ر چاپكردنی پاره‌ له‌ ناوخۆی وڵات.


وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌