ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات نۆی به‌ره‌به‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 29 ملیۆن و 729 هه‌زار و 933 كه‌س، هه‌روه‌ها 939 هه‌زار و 192 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 ملیۆن و 544 هه‌زار و 609 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت ملیۆن و 246 هه‌زار و 192 هاووڵاتییش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 12 هه‌زار 59 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوویشدا 709 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مه‌كسیك، باشووری ئه‌فریقا، ئیسپانیا، ئه‌رجه‌نتین، چیلی، ئێران، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا، به‌نگلادیش، سعوودیه، پاكستان، عێراق، توركیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئه‌ڵمانیا، ئه‌نده‌نووسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، قه‌ته‌ر، ئیكوادۆر، كازاخستان، ڕۆمانیا، دۆمه‌نیكا، په‌نه‌ما، میسر، كوێت، به‌لجیكا، عه‌مان، مه‌غریب، سوید، چین، هۆڵه‌ندا، گواتیمالا، ئیماڕات، ژاپۆن..هتد./
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 37 هه‌زار و 907 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 24 هه‌زار و 27 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 391 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 298.702 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 290.760 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 166 حاڵه‌ت.
لاى خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نزه‌ری، به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمایه‌تی له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕای گه‌یاند، "هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق، توونس، مه‌غریب و ئیمارات، جێی نیگه‌رانییه و ههڵكشانهكهیش له‌و وڵاتانه‌دا دوای ئه‌وه دێت، كه ڕێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه ئاسانكارییان تێدا كرا."
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.