دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م 13ی ئه‌یلوول حكوومه‌تی عێراق بڕیارێكی زۆر سه‌یری ده‌ركرد و بڕیاری دا، له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن ته‌رمی مردووه‌كانیان له گۆڕ ده‌ربهێننه‌وه و له‌و شوێنه بینێژن خۆیان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن. هاووڵاتییانیش كاتێك ده‌چن كاره‌سات ده‌بینن و ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، كاتێك تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مرێت، حكوومه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای نییه وه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌و ئه‌ركه هه‌ستێت، گرووپێكی شیعی به‌ناوی گرووپی ئیمام عه‌لی كه پاره له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن، ئه‌وكات تووشبووه مردووه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌خاك ده‌سپێرن.
هاووڵاتییان چه‌ند ڕۆژێكه ده‌چن گۆڕی كه‌سوكاریان ده‌ردێنن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه سه‌رجه‌م گۆڕه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی به‌ها ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خاك هاتوونه‌ته سپاردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قووڵی گۆڕه‌كان كه‌متر بووه له مه‌ترێك كه ده‌بوو زیاتر بێت له گۆڕی ئاسایی به‌هۆی ئه‌وانه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م مردووان به‌جلوبه‌رگه‌وه نێژراون و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ناوی گرووپی ئیمام عه‌لی له هاووڵاتییان وه‌رگیراوه.
كه‌سوكاری مردوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه حكوومه‌ته‌كه‌تانه ئه‌ی حزبه‌كانی به‌غدا، پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رگیراوه بۆ ناشتنی براكه‌م به‌جلوبه‌رگه‌وه ناشتووتانه و نه‌شۆراوه و كفن نه‌كراوه، ڕوو له قیبله به‌پێی ئاینی نه‌ناتسپاردووه، خوا تۆڵه‌تان لێ بكاته‌وه و منداڵه‌كانتان ئاوا ببینن."
به‌پێی بڕیاری پێشتری حكوومه‌تی عێراق، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا ده‌مردن له یه‌ك شوێنی تایبه‌تیی به‌خاك هاتوونه‌ته سپاردن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو. تا ئێسته نازانرێت حكوومه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ داوه، له‌لایه‌كی تر هاووڵاتییان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی كه‌سوكاریان جارێكی تر تووشی خه‌مۆكی و ئازار ده‌بنه‌وه.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 298.702 حاڵه‌ت، چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 290.760 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 166 حاڵه‌ت.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نزه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕای گه‌یاند، "هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، توونس، مه‌غریب و ئیمارات، جێی نیگه‌رانییه و هه‌ڵكشانه‌كه‌یش له‌و وڵاتانه‌دا دوای ئه‌وه دێت كه ڕێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه ئاسانكارییان تێدا كرا."