754 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:02:07:16/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، 754 کەس لەو ماوەیەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەم 16ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە،  بەپێی ئامارەکە 754 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، 208 لە هەولێر، 105 لە سلێمانی، 27 لە گەرمیان، 88 لە ڕاپەڕین، 306 لە دهۆک، 20 کەسیش لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس کراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە، بەڵام 26 کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

پێنج هەزار و 920 پشکنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە کراون، 495 هاووڵاتیش چاک بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، 38 هەزار و 661 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 417 کەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 کەسیش لە بنکە جیاوازەکانی چاودێریی تووشبووان کەرەنتین کراون.


وشە - ڕێناس شابان