باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێرشی كرایه سه‌ر و به موشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا كرایه ئامانج.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه موشه‌كێك له جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا و به دیاركراوی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه‌دا كردووه‌ته ئامانج.
هاوكات شه‌فه‌ق نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كاتیۆشاكه بۆمبی لێبه‌سترابوو، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری نه‌دركاندووه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كه هێرشی موشه‌كی بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رده‌وامی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و رووداوانه ڕابگه‌یه‌نێ.