نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه كه دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیان له‌سه‌ر پێویستیی هاوئاهه‌نگی زیاتری نێوان لایه‌نه‌كان و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و ته‌نگژه‌كان كرده‌وه.