دژه تیرۆری كوردستان ڤیدیۆی ددانپێدانانی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه به بكوژی خێزانه كورده‌كه‌ی به‌غدایه كه شه‌وی ڕابردوو كچ و باوكه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه و دایكهكهیشی به چه‌قۆ كوشتووه.
دژه تیرۆری كوردستان ڕای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بكوژه‌ی شه‌وی 14ی ئهیلوول، له‌نێو باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی مه‌نسوور له به‌غدا خێزانێكی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانه‌كه له دایك و باوك و كچێكیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆی له هه‌ولێر حه‌شارداوه، دوای به‌شوێنداچوون و چاودێری توانیمان شوێنی ناوبراو بدۆزینه‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بگیرێت.
ده‌قی ددانپێدانانی به كوردی به‌و جۆره‌یه:
ناوم (مه‌هدی حوسێن ناسر مه‌ته‌ر)، له دایكبووی ساڵی١٩٨٤ دانیشتووی به‌غدا ناوچه‌ی حه‌بیبیه، ده‌وامم له وه‌زاره‌تی ناوخۆیه - پاسه‌وانیی باڵوێزخانه‌كان، به دیاریكراویش باڵوێزخانه‌ی رووسیا.
پیش چوار ساڵ كه‌سێكم ناسی به ناوی باوكی شیلان، پیش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێوستم به بڕێك پاره هه‌بوو، چونكه قه‌رزاربووم، چوومه لای له شوقه‌ی خۆی و به‌یه‌كه‌وه دانیشتین، داوای ئه‌و گوژمه پاره‌یه‌م لێ كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو و گوتی: نیمه. ده‌مه‌قاڵێمان بوو، چه‌قۆیه‌ك له نزیكم بوو، به چه‌قۆ لێم دا و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، ویستم ئاسه‌واری تاوانه‌كه بشارمه‌وه له‌و كاته هاوسه‌ره‌كه‌شی هاته‌وه، من شۆك بووم و شڵه‌ژام و ئه‌و ده‌ستی به هاوار و قیژه كرد و ئه‌ویشم دایه به‌ر چه‌قۆ و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، تهرمهكانیانم له ژووره‌كه برده حه‌مام و بۆری ئاوه‌كه‌م كرده‌وه له‌و كاته‌دا شیلان هاته ژووره‌وه. كاتێ شیلان هات و بارودۆخه‌كه‌ی بینی شڵه‌ژا، ویستم هێوری بكه‌مه‌وه، هێور نه‌بوویه‌وه به تهپڵهكه جگه‌ره‌یه‌ك كێشای به سه‌رمدا، منیش دوو بۆكسم لێ دا و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، سه‌رینێك له‌وێ بوو له‌سه‌ر ده‌میم دانا و كوشتم.
هه‌وڵمدا ئاسه‌واری تاوانه‌كه بشارمه‌وه، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چی بكه‌م و بۆ كوێ بڕۆم، شوێنه‌كه‌م خاوێن كرده‌وه و بۆ پاره گه‌ڕام، گوژمه پاره‌یه‌كم دۆزییه‌وه، به‌ڵام نازانم چه‌ند بوو، نزیكی 10 هه‌زار دۆلارێك یان زیاتر ده‌بوو، هه‌ندێ پاره‌ی عێراقیشی تێدا بوو. پاره و مۆبایله‌كانم برد، چهقۆكهشم له‌گه‌ڵ خۆم برد و له‌ناو كیسهیهكم دانا و ده‌رچووم. بۆ كوێ بچم.. بۆ كوێ بچم، چوومه ناوچه‌ی قه‌نات و چه‌قۆ و مۆبایله‌كانم له‌وێ فڕێ‌دا، گوتم با بچم بۆ هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تم گرت و هاتمه هه‌ولێر. له یه‌كێك له هۆتێله‌كان دابه‌زیم، ویستم له هه‌ولێره‌وه سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایه‌ك بۆ توركیا یان بۆ شوێنیكی تر په‌یدا بكه‌م، به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت و گه‌ڕامه‌وه هۆتێل و له‌وێ گیرام.