مه‌سروور بارزانی‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ خێزانه‌ كورده‌كه‌ی‌ به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

:: PM:08:27:16/09/2020 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ كوژرانی‌ خێزانه‌ كورده‌كه‌ی‌ به‌غدا په‌یامێكی‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی‌ ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕای‌ گه‌یاندووه‌، "وێڕای  هاوخه‌میی و سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ ماڵبات و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو دارا ره‌ئووف كه‌ له‌ شاری به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ خۆی و هاوسه‌ری و كچێكی شه‌هید كران، ئه‌م  تاوانه‌ به‌ تووندترین شێوه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م، له‌ هه‌مانكاتدا ده‌ستخۆشی له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م كه‌ توانییان به‌ زووترین كات، تاوانباری سه‌ره‌كی بگرن و ده‌ستی ماندووی یه‌ك به‌ یه‌كیان ده‌گوشم و پێیان ده‌ڵێم ئیوه‌ جێی شانازی ئێمه‌ن".

شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ مه‌نسووڕه‌ی‌ به‌غدا خێزانێكی‌ كورد له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژران، دواتر تاوانباره‌كه‌ هه‌ڵدێت و له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆری‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌گیرێ.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌