ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی ماڵباته‌ی كورده‌كه‌ی به‌غدای كرد، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هیدكران.
له په‌یامه‌كه هاتووه، زۆر به داخه‌وه هاووڵاتی دارا ڕه‌ئوف كه كوردی دانیشتووی شاری به‌غدا بووه، خۆی و خێزان و كچه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له به‌غدا شه‌هیدكران، وێڕای ئه‌وه‌ی به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌م و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریشیان ده‌كه‌م.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، هاوكات ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ماندووبوونی ده‌زگه‌كانی ته‌ناهی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م، كه توانیان خێرا تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكه‌ن و بیگرن.