كاتێك دۆسیه‌ی قوربانییه‌كی تری ئهشكهنجهدانمان له زیندانه‌كانی عێراقه‌وه پێگه‌یشت و به ته‌واوی له بابه‌ته‌كه‌مان كۆڵییه‌وه و له ڕاستی و دروستی دڵنیابووین، ناوی بكه‌رانی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه قێزه‌وه‌نانه كه بریتی بوون له سێ ئه‌فسه‌ری زیندانێك، بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق ڵهوانه كرد و داوامان لێ‌كرد كه ده‌ست به‌كار بكه‌ن و بكه‌رانی ئه‌و تاوانه به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و سزا بدرێن، به‌ڵام ئه‌مه ڕووی نه‌دا و به‌غدایش ده‌یه‌وێ وڵاته‌كه بێته ناو په‌یماننامه‌ی وڵاتانی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان.
ناوه‌كان و وردترین زانیاریمان له‌باره‌ی ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره‌ی كه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه‌كانیان داوه، ئاراسته‌ی فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوو كرد، وه‌كو ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ چاوه‌ڕوانبوون كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و بتوانن ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و كارمه‌ندانه‌ی گرتووخانه‌كان كه ئهشهنجهكهی گیراوان ده‌ده‌ن، به توندی سزایان بده‌ن و بیانكه‌ن به په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گرتووخانه‌كان په‌نا بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوان ده‌به‌ن.
له دوای 2003ه‌وه به به‌رده‌وامی زانیاری و ڕاپۆرتی ورد و ڕاستمان له گرتووخانه‌كانی عێراقه‌وه بۆ دێ و ئاگه‌دارمان ده‌كه‌نه‌وه له بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان و ته‌واو پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆر ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌مان ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه بۆ هه‌مووان بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ده‌یانجار به‌رپرسانی باڵای عێراق و دادوه‌رانمان له‌و دۆسیانه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كۆتایی به‌و دۆخه بهێنن و عێراق نه‌كه‌ن به دۆزه‌خی گیراوه‌كان، چیتر به‌وشێوه دووفاقییهیش مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، له‌لایه‌كه‌وه داوای هاتنه ناو په‌یماننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ڕۆژ دوای ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوان زیاتر و خراپتر ده‌بێت.
زۆرێك له‌و دۆسیانه‌ی ده‌ست هیومان ڕایتس وۆچ كه‌وتوون، ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كراون و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه
هه‌میشه مه‌رجی ئه‌وه دانراوه، كه پێویسته تیمه سه‌ربه‌خۆكانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی سه‌رجه‌م گرتووخانه‌كانی عێراق بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی قبووڵی بوون به ئه‌ندامیه‌تی عێراق له ڕیزی وڵاتانی تری دنیا بكرێ، كه واژوویان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێسته ڕێیان به‌وه نه‌داوه و ژماره‌ی گرتووخانه‌كان ڕۆژ دوای رۆژ زۆرتر ده‌بن، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه بگره گرتووخانه‌ی گرووپی میلیشیاكان و تاكه‌كه‌سی بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی لێدانه له كه‌رامه‌تی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه.
پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه خۆی وه‌ك ڕاستكهرهوهی چهوتییهكانی عێراق ناو ده‌بات، پێ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیهییش دا بگرێ، تا ڕژدیه‌تی ئه‌و له پاراستنی كه‌رامه‌تی گیراوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ببێته‌وه.
چیرۆكی ئه‌و گیراوانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره‌وه ئهشكهنجهدرابوون، بریتی بوو له گرتنی چه‌ند گه‌نجێكی عێراق كه له دوای 2017ه‌وه له مووسڵ ڕایانكردبوو و له ڕێی گه‌یشتنیان بۆ ئێران گیرابوون، دوای گرتنیان بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دادوه‌ریش بوونی هه‌بێت، ده‌مانچه‌یان له‌سه‌ر سه‌ریان داناون و فه‌رمانیان پێكردوون، كه ددان به‌وه‌دا بنێن كه چه‌كداری تیرۆریستانی داعشبوون، كاتێك ئه‌مه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به قامچی و كاره‌با و هه‌ڵواسین و لێدان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له جه‌سته‌یان به‌رده‌وامبوون و بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژیش به هه‌ڵواسراوی هێلراونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه و ئازاره زۆره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردوون، كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر دایك و خوشكه‌كانیان، له به‌رده‌می خۆیان، ئیتر زۆرترین ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراون و دوای 20 ڕۆژ هێشتنه‌وه له زیندانێكی نهێنی، كاغهزێكیان هێناوه و چاویان به‌ستوونه‌ته‌وه و ناچاریان كردوون كه واژووی له‌سه‌ر بكه‌ن، پاشان بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌و كاغهزهیشی كه واژوویان له‌سه‌ر كردبوو، ددانپێدانان بووه كه ئه‌وان خۆیان گوتویانه پێشتر ئه‌ندام و چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشبوون.
میلیشیاكان به شكێنه‌ری سه‌ره‌كی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی دڕاندنهی گیراوه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن
پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركراون بردراونه‌ته به‌رده‌م دادگه تا به ماده‌ی چواری تیرۆر سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، تۆمهتهكهیشیان ئه‌وه بووه، كه وه‌ك چه‌كداری داعش بازگه‌یان له ناوچه گوندنشینه‌كانی مووسڵ داناوه‌ته‌وه، به‌ڵام له پاسپۆرتی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه مۆری گه‌شتكردنی بۆ ئێران لێدراوه، له هه‌مان ئه‌وكاته‌ی كه تۆمه‌تباركراوه، كه له ڕیزه‌كانی داعش بووه! ئه‌مه‌یش باشترین به‌ڵگه‌یه كه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان دروستكراون و داتاشراون.
دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می دادگهكهیشیان به‌ڕێوه چووه بردراونه‌ته گرتووخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی فه‌یسه‌لیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ و له گرتووخانه‌یه‌كی بچووك 250 گیراوی تێدا بووه و یه‌ك توالێت بۆ هه‌موویان بوونی هه‌بووه و مانگی یه‌كجاریش خۆیان شۆردووه و زیاتر له‌وه ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش بۆیان نه‌بووه كه پێوه‌ندی به كه‌سوكاریان بكه‌ن و هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه بزانن، ئه‌مه‌یش تاوانێكی گه‌وره‌یه و هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكان لێی به‌رپرسن.
بهلكیس ویلی توێژه‌ره‌ی باڵای به‌شی ته‌نگژه و ململانێكان له رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له ماڵپه‌ڕی
Just Secutity نووسيويه‌تی.