لەبارەی کوژرانی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا و دواتر گرتنى تاوانبارەکە لە هەولێرى پایته‌ختى كوردستان لەلایەن دژە تیرۆری کوردستانەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی له تویته‌ره‌وه بڵاو کردەوە.
سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم
لە تویتێکیدا مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نوسیوویه‌تى، "لەگەڵ هێزە ته‌ناهییه پاڵەوانەکان، سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە تاوانێکی قێزەوەنمان کرد کە بووە هۆی کوژرانی خێزانێکی عێراقی لە لایەنێک تاوانبارێکەوە."
زیاتر هاتووه، "سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە ته‌ناهییه‌کانی هەرێم دەکەم بۆ هاوکاریکردنی هێزە ته‌ناهییه فیدڕاڵییەکان بۆ گەیشتن بە تاوانبارەکە."
ئێواره‌ى دوێنێ دژه تیرۆری كوردستان ڤیدیۆی ددانپێدانانی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بكوژی خێزانه كورده‌كه‌ی به‌غدابوو، كه شه‌وی سێشه‌م كچ و باوكه‌كه‌ی سه‌ربڕی بوو و دایكهكهیشی به چه‌قۆ كوشتبوو، دواتر کازمی سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانى كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتبوو، تاوانبار بەگوێرەی یاسا ڕادەستی هێزە ته‌ناهییه عێراقییەکان دەکرێتەوە.