"وشه" ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه.
حه‌وت ملیۆن هاووڵاتیی له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات هه‌شتی به‌ره‌به‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن و 38 هه‌زار و 411 كه‌س، هه‌روه‌ها 945 هه‌زار و 97 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 ملیۆن و 806 هه‌زار و 713 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت ملیۆن و 286 هه‌زار و 601 هاووڵاتییش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 11 هه‌زار 951 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوویشدا 378 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مه‌كسیك، باشووری ئه‌فریقا، ئیسپانیا، ئه‌رجه‌نتین، چیلی، ئێران، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا، به‌نگلادیش، سعوودیه، پاكستان، عێراق، توركیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئه‌ڵمانیا، ئه‌نده‌نووسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، قه‌ته‌ر، ئیكوادۆر، كازاخستان، ڕۆمانیا، دۆمه‌نیكا، په‌نه‌ما، میسر، كوێت، به‌لجیكا، عه‌مان، مه‌غریب، سوید، هۆڵه‌ندا، چین، گواتیمالا، ئیماڕات، ژاپۆن، پۆڵه‌ندا..هتد./
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 38 هه‌زار و 661 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 24 هه‌زار و 522 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 417 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 303.059 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 237.241 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 248 حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.