دڵسۆز ناوی خوازراوی ژنێكی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ری ته‌مه‌ن 35 ساڵانی كوردستانه، ئه‌و پێشتر هاسه‌رگیریی كردبوو و به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چیڕۆكی ژیانی خۆی بۆ "وشه" گێڕایه‌وه.
دڵسۆز له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی، له‌گه‌ڵ هاسه‌ره‌كه‌م ژیانێكی خۆش ده‌ژیاین و دوو منداڵمان هه‌بوو كێشه‌یه‌كی وا زۆرمان نه‌بوو، ڕۆژێك ژنێكی هاوڕێم پێوه‌ندی پێوه كردم، دوای باسكردنی ئه‌و كێشه ئاساییانه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌م هه‌بوو بۆ هاوڕێكه‌م، ئه‌و پیلانێكی بۆ دانام.
ئه‌و له گێڕانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێت، هاوڕێكه‌م گوتی، پیاوێك پێ ده‌زانم جادوو ده‌كات، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی تۆ هه‌رشتێك بڵێی پیاوه‌كه‌ت بڵێ به‌سه‌رچاو، ئیتر سه‌ره‌تا زۆر ترسام و گوتم، نا نایه‌م. به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ویش وه‌ك من بووه و ئێسته ژیانی خۆش بووه له‌سه‌ر بنه‌مای جادوو.
شێخ داوای سێكسی له‌گه‌ڵ كردم و ئیتر به‌رچاوم تاریك بوو
"به‌یانییه‌ك پیاوه‌كه‌م ڕۆیشت بۆ سه‌ر كار و ژنه‌كه‌ی هاوڕێم هاته ماڵمان، به تاكسییه‌ك چووین بۆ ماڵی كابرای جادووكه‌ر، كابرا كه به شێخ بانگیان ده‌كرد، ژوورێكی بچووكی دووكه‌ڵاوی هه‌بوو، چوومه ژووره‌وه و ده‌ستی گرتم و به‌چاوێكی سیحراوی گوتی كێشه‌ت چییه؟ باسی كێشه‌كه‌م بۆ كرد و گوتی، كه‌سێكی وا ناسك و نازدار و خرپن چۆن ده‌بێت له خۆشی نه‌ژی، ده‌ستی گرتم و ده‌یگوت تۆ "جن" له‌ناو له‌شته، ئیتر ده‌ستی به جه‌سته‌م داهێنا و هه‌ندێك دوعای به‌سه‌ر خوێندم، كه هه‌ستام داوای 500 هه‌زاری لێ كردم و هانی دام كه پیاوه‌كه‌م پشتگوێ بخه‌م". دڵسۆز وای گێڕایه‌وه.
ئه‌و هه‌ر ئه‌وجاره وازی له‌و شێخه نه‌هێناوه، به‌ڵام چه‌ندان جاری تر له‌گه‌ڵ هاوڕێ ژنه‌كه‌ی سه‌ردانی كردووه، تا دواجار داوای لێ كردووه سێكسی له‌گه‌ڵ بكات. دڵسۆز ده‌یگێڕێته‌وه كه هاوڕێ ژنه‌كه‌ی هانی داوه ئه‌و كاره بكات و كردوویه‌تی.
فرمێسك له چاوه‌كانی دڵسۆز هاته خواره‌وه و به‌رده‌وام بوو بۆ "وشه" گوتی، له‌و ڕۆژه‌وه ماڵ و منداڵه‌كه‌م له‌به‌رچاو كه‌وت و كێشه‌كانی نێوانمان گه‌وره بوو، تا دوای هه‌شت ساڵ له هاوسه‌رگیری له دادگا جیا بوونه‌وه.
له كۆتاشدا داوای له ژنان كرد كه بۆ هیچ شتێك په‌نا بۆ جادوو و شێخ نه‌به‌ن و ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
هه‌ولێر/ دیدار سابیر