له هه‌رێمی كوردستان هێشتا دیارده‌ی سواڵكردن به‌رده‌وامه، ئه‌وانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن بیانووی جیاوازیان هه‌یه و ڕه‌وایه‌تی به‌كاره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام مامۆستایانی ئاینی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه سواڵ له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامی ناگونجێ.
عائیشه ژنێكی پشت چه‌ماوه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی 70 ساڵه، جلێكی شێوازی جیاوازی له‌به‌ر بوو به كوردی باشوور نه‌ده‌چوو، كاتێك لێی نزیك بووینه‌وه و یه‌كسه‌ر به‌ره‌وڕوومان هات و گوتی، فه‌قیرم خێرێكم پێ بكه‌ن. ئیتر كه‌وتینه قسه‌كردن و گوتی: ماڵ و منداڵم لێره نین له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، منیش لێره ئه‌و كاره ده‌كه‌م خه‌ڵك زۆر هاوكاریم ده‌كه‌ن و كوڕه‌كانم هیچ كارێك ناكه‌ن، منیش به‌ناچاری ئه‌و كاره ده‌كه‌م.
به‌پێی ڕۆژ ئه‌و پاره‌ی دێته ده‌ستی ده‌گۆڕێ
ئه‌و سواڵكه‌ره ڕوونی كرده‌وه كه به‌پێی ڕۆژ ئه‌و پاره‌ی دێته ده‌ستی ده‌گۆڕێ و ڕۆژ هه‌یه تا 500 هه‌زار دینار زیاتر كۆ ده‌كاته‌وه.
په‌یامنێری "وشه" ده‌چێته شه‌قامی ئیسكان و له‌وێ سواڵكه‌رێكی تر به‌ناوی سه‌نعان ده‌دوێنێ و ده‌ڵێت، من خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرم، تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووم و قاچێكم له ده‌ست داوه، ئێسته‌ش ناچارم سواڵ بكه‌م، چونكه كاری ترم پێ ناكرێ.
مه‌لا ئاری عه‌لی مامۆستای ئاینی بۆ "وشه" دوا و گوتی، سواڵ دیارده‌یه‌كی ناشیرینه و ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه هیچ كه‌سێك ده‌ست پان بكاته‌وه له‌به‌ر كه‌سێكی تر به‌بیانووی نه‌بوونی، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی چه‌ندان ڕۆژ هیچ شتێك له ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه بیخوات، ته‌نانه‌ت نه‌یهێشتووه هیچ كه‌سێك هه‌ستی پێ بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی سواڵكردن قه‌ده‌غه بكه‌ن، به‌ڵام كۆنترۆڵ ناكرێ.
هه‌ولێر/ دیدار سابیر