دوای نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستی كرد به ده‌رهێنانی كۆگه‌ی گه‌وره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی كه له قووڵایی زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی و له نزیك سكۆتلاند حه‌شاردرا بوون، ده‌رهێنانی كۆگه نهێنییه‌كان له قووڵایی زه‌ریایش بووه‌ته جێی باس و خواسی هه‌مووان.
له به‌هاری ساڵی 2018 ئه‌و پرۆژه‌ی
مایكرۆسۆفت ده‌ستی پێكرد و له‌وكاته‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕدرێ و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مایكرۆسۆفت داتا و زانیارییه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه و بۆ حكوومه‌ت و ده‌زگه‌كانی هه‌واڵگری به‌كاری ده‌هێنێت.
له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، پرۆژه‌ی ناتیك، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كۆمپیوته‌ر و داتاكانی ئه‌لیكترۆنی له ڕێی هارده زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه، به به‌رده‌وام پێویستیان به ساردكه‌ره‌وه هه‌یه، بۆیه به‌شێكی زۆری داتا و هارده‌كانی خستووه‌ته ناو كۆگه‌یه‌كی ئاسنین و خستوویه‌تییه ناو زه‌ریاوه، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی به‌هۆی ساردی ئاوی زه‌ریاوه، هارده‌كان سارد ببنه‌وه و هیچ كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر دروست نه‌بێ و له كاركردن نه‌وه‌ستن.
سپینسه‌ر فاورز سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنیكی له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه پرۆژه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و هه‌ستمان به دڵنیایی ته‌واو ده‌كرد و هیچ نیگه‌رانییه‌كمان نه‌بوو له‌وه‌ی ئامێره‌كان گه‌رم ببن و كێشه له داتا و زانیارییه‌كان دروست ببێت.