كۆمپانیایه‌كی بواری ئاسایش و ته‌ناهی ئه‌ڵمانی كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، دروشمه‌كانی هیتله‌ر و نازییه‌كان ده‌ڵێنه‌وه و به‌ناوبانگترین گۆڤاری ئه‌ڵمانیاش له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و سه‌رۆكی تیمی كۆمپانیاكه له عێراق به نازی ناو ده‌بات و تۆمه‌تی گه‌وره‌ی ده‌خاته پاڵ.
كۆمپانیای
ئاسگارد كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ئاسایش و ته‌ناهی، ئه‌ركی پاسه‌وانیكردنی نێرده‌ی دیپلۆماسی به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا و به دیاریكراوی له ناوچه‌ی سه‌وز له ئه‌ستۆیانه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره‌كانی له به‌غدان، باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌یش له شاری هام له هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالنی ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیایه و چه‌ندان دروشمی نازی له ژووری مانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان بینراوه و زانیارییه‌كانیش بۆ گۆڤاری دێرشپێگلی ئه‌ڵمانی دزه‌ی پێكراوه.
كۆمپانیایه‌كی بواری ئاسایشی ئه‌ڵمانی له عێراق دروشمه‌كانی نازیان بڵاوكردووه‌ته‌وه
دێر شپێگل نووسیویه‌تی، كه له نێو شوێنی مانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی كۆمپانیاكه له به‌غدا نووسینی "گومان له بكوژ مه‌كه" و هێمای خاچه شكاوه‌كه‌ی نازییه‌كان له‌سه‌ر دیواره‌كان بینراون و ئه‌مه‌یشی به گرفتێكی گه‌وره ناوبردووه، چونكه به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌ڵمانیا پشتیوانیكردنی نازییه‌كان و گوتنه‌وه‌ی ڕسته و وێنه‌كردنی دروشمه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی یاسایه و قه‌ده‌غه‌كراوه.
گۆڤاره‌كه دێرك گاسماركی سه‌رۆكی لقی كۆمپانیاكه‌ی له عێراق تۆمه‌تبار كردووه و به كه‌سێكی نازی ناوی بردووه و به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری نازییه‌كان له نێو پاسه‌وانه‌كانی كۆمپانیاكه تۆمه‌تباری كردووه.