هەڵكردنی زریانی سالی لە ئەمەریكا و كەمبوونەوەی 25%ی بەرهەمهێنانی
نەوت لە كەنارئاوییەكانی ئەمەریكا هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى داواكارى نه‌وت له جیهاندا و به‌رده‌وامى زریانه‌كه و زۆرى زیانه‌كان، بووە هۆی بەرزبوونەوەی زیاترى نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا.
لە ڕۆژى سێشەم 15ى ئه‌یلووله‌وه نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە
ئەمڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، نرخی نەوتی خاو و برێنت و ئۆپیك لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکراوه.
یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 43 دۆلار و 15 سەنت فڕۆشراوه، هه‌وره‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساسى ئەمه‌ریکایش بە 41 دۆلار و 11 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه كراوه، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیكیش به 42 دۆلار و 07 سه‌نت بووه.
پێویسته بگوترێت كه لە ڕۆژى سێشەم 15ى ئه‌یلووله‌وه نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە كە بۆ نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردووی دابەزیبوو.
پێشتریش پێشبینی كرابوو كه لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرمی و ئاساییبوونەوەی دۆخی كۆرۆنا و كرانەوەی بازاڕەكان و كارگەكان، داخوازی لەسەر نەوت زیاتر ده‌بێت و نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه.
هۆكارێكى تر‌ى گرانبوونى به‌هاى نه‌وت، كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتى ئه‌مباركراوى وڵاتانى جیهانییه به تایبه‌ت گه‌وره وڵاتانى پیشه‌سازی، له ناویاندا ئه‌مه‌ریكا.
وڵاتانی ئۆپێك پڵاس لە سەرەتای مانگی ئایارەوە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان جێبەجێ كردووە كە لەو كاتەوە كاریگەری بۆ سەر هەڵكشانی نرخی نەوت و رێگریكردن لەسەر زیاتر دابەزینی بەهای نەوت هەبووە.