هونەرمەند سیڤان تووشی كۆرۆنا دەبێت

:: AM:11:09:19/09/2020 ‌
هونەرمەند پایەدار بەرزنجی كە ژەنیاری ئامێری فلووتە، هەواڵی تووشبوونی كوڕەكەی هونەرمەند "سیڤان" كە ژەنیاری سیكسیفۆنە بە كۆرۆنا راگەیاند.
ژەنیارێكی بەتوانای هەولێرە لە بواری ئامێری سیكسیفۆن

ئەمڕۆ شەموو 19ی ئەیلوول، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك هونەرمەند پایەدار بەرزنجی هەواڵی تووشبوونی هونەرمەند سیڤانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

پایەدار لەگەڵ وێنەیەكی سیڤان نووسیویەتی ، "خۆزگە هەموو دەرد و بەڵات بۆ من بێ كوڕە تاقانە شیرینەكەم، كزەی جەرگم هەناسەكەم سیڤان كۆسپ و تەگەرەی زۆرت بڕی، ئەو كۆرۆنایەش دەبڕی و تێدەپەڕێنی".

سیڤان پایەدار بەرزنجی ژەنیارێكی ناوداری هەولێرە لە بواری ئامێری سیكسیفۆن، لە زۆرینەی بەرنامەكانی كەناڵی "كوردماكس" رۆڵی بەرچاو دەبینێت، جیا لەوەی لە چەندان ئاهەنگی گەورە و كۆنسێرتدا بەشداریی كردووە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د