گه‌نجێكی شاری هه‌ولێر كه له به‌شی چیرۆك و ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی "وشه" ئه‌مجاره به‌شداریی كردووه و چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێ باشترین ژنی دنیا و خێزانێكی ڕوو له خوا و سه‌روه‌تێكی زۆرم بۆ له‌شفرۆشێكی ئێرانی له ده‌ست دا.
گۆران ناوی خوازراوی ئه‌و گه‌نجه‌یه و ئێسته كه چیرۆكه‌كه‌ی بۆ "وشه" ده‌گێڕێته‌وه، ته‌مه‌نی 27 ساڵانه، باسی له‌وه كرد كه له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و پێش هاوسه‌رگیریی، ماوه‌یه‌ك زۆر خووی داوه‌ته یانه‌كانی شه‌وان و خواردنه‌وه‌ی ماده كحوولییه‌كان و ڕابواردن له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه.
گۆران ده‌ڵێ، خێزانه‌كه‌م زۆر ڕوو له خوا بوون و مسوڵمانێكی پابه‌ند بوون و ته‌نانه‌ت باوكم حاجی بوو، به‌ڵام من پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان هه‌موو شتێكم ده‌كرد، هه‌موو شه‌وێك له یانه‌كانی شه‌وان ڕۆژم ده‌كرده‌وه و هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكی له‌شفرۆش ده‌بووم.
له‌ناو ئه‌و هه‌موو له‌شفرۆشه‌ی گۆران له‌گه‌ڵیان بووه، عاشقی یه‌كێكیان ده‌بێت، به گوته‌ی خۆی ئه‌و له‌شفرۆشه‌یان ئێرانی بوو، بۆ ئه‌و كاره هاتبووه هه‌ولێر، به‌ڵام من عاشقی بووم و نه‌مده‌ویست له‌گه‌ڵ كه‌سی تر بێت جگه له خۆم، بۆیه هه‌رچی خه‌رجیی هه‌یه گرتمه ئه‌ستۆی خۆم، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵمدا بێت.
خێزانه‌كه‌ی گۆران به‌م دۆخه‌ی ده‌زانن و داوای لێ ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری بكات، چونكه ئه‌وانیش وه‌ك زۆر له خێزانه‌كانی تر پێیان وابوو، هه‌ر كوڕێك هاوسه‌رگیری بكات له كاری خراپ و خه‌رجكردنی پاره له شتی زیاده و خواردنه‌وه‌ی ماده كحوولییه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه و سه‌رقاڵی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌بێت، بۆیه سارایان بۆی هێنا كه ئێسته ته‌مه‌نی 25 ساڵه.
گۆران ده‌ڵێ: من سارام خۆشنه‌ده‌ویست و هه‌ر خه‌یاڵم لای ژنه ئێرانییه‌كه بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵیدا بووم، بگره له جاران زیاتر له‌گه‌ڵیدا ده‌مامه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ژنه‌كه‌می بێزار كردبوو و هه‌ستی ده‌كرد شتێك ده‌كه‌م، تا جارێك به ڕوونی هه‌موو شتێكی پێ گوتم كه ئاگاداری ڕه‌فتاره‌كانمه، بۆیه گوتی: ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنی، لێت جیا ده‌بمه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك به‌ڵێنم به سارای خێزانم دا واز له هه‌موو كاره خراپه‌كانی ڕابردووم بێنم و له‌گه‌ڵ ئه‌و بم، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه‌ك بوو بۆ ڕازیكردنی ئه‌و، ده‌نا هه‌ر له‌گه‌ڵ ژنه ئێرانییه‌كه پێوه‌ندیم هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا به پاره‌ی خۆم ئۆتۆمبێلێكم بۆی كڕی، دواتریش شه‌وێك به سارای خێزانمم گوت نایه‌مه‌وه ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ده‌چینه گه‌شت، به‌ڵام ڕاستم نه‌كرد و له‌گه‌ڵ ژنه ئێرانییه‌كه مامه‌وه. گۆران وای گوت.
ئاشكرابوونی سه‌رجه‌م درۆكانی گۆران به‌هۆی ئه‌م شه‌وه‌وه ڕووی دا، كاتێك بۆ به‌یانییه‌كه‌ی به ماندوویه‌تی چووه‌ته ماڵه‌وه، خه‌وی لێ كه‌وتووه و ئاگای له مۆبایله‌كه‌ی نه‌ماوه، سارای ژنی سه‌یری وێنه و نامه‌كانی كردووه و هه‌موو ڤیدیۆ و وێنه و نامه‌كانی نێوان گۆران و ژنه ئێرانییه‌كه‌ی بینیوه، بۆیه پێی گوت: ناتوانم چیتر له‌گه‌ڵت بژیم، له‌دوای ئه‌مه‌ش به‌یه‌كجاری له گۆران جیا بووه‌وه، له كاتێكدا له‌و ناوه‌نده‌دا دوو منداڵیشیان هه‌بوو.
گۆران درێژه‌ی به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی دا و گوتی: من سه‌ره‌تا گاڵته‌م به هه‌موو شت ده‌هات و وامده‌زانی ڕادێم، شه‌وێك وه‌ك ڕابردوو چوومه‌وه لای ژنه ئێرانییه‌كه و هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پێنج هه‌زار دۆلارم دایه ده‌ستی، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كه به‌خه‌به‌ر هاتم، سه‌یری جانتای پاره‌كانمم كرد هیچی تێدا نه‌ماوه و ژنه ئێرانییه‌كه بردبووی، كاتێكیش داوام لێ كرد ته‌نیا پێنج هه‌زارم پێ بدات، گوتی: "ببووره ناتده‌مێ".
ئه‌م قسه‌یه‌ی ژنه ئێرانییه‌كه گۆرانی هێنایه‌وه هۆش خۆی، زۆر په‌شیمان بووه‌وه له‌و كارانه‌ی له ڕابردوو كردوویه‌تی و قه‌دری ژن و خێزان و منداڵه‌كانی خۆی نه‌زانی و له‌پێناو كه‌سێكی وادا له ده‌ستی دان، بۆیه هه‌ر ئه‌و به‌یانییه به‌ڵێنی به‌خۆی دا له هه‌موو شتێك دوور بكه‌وێته‌وه و ببێته‌وه به كه‌سێكی ئاسایی و ژیانێكی ساده به‌ڕێ بكات، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی حاشایان لێ كردبوو و نه‌یانهێشت بڕواته‌وه ماڵه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گۆران گوتی: ئێسته كرێكاری یه‌كێك له كارگه‌كانی هه‌ولێرم و كارێكی زۆر بۆ مووچه‌یه‌كی كه‌م ده‌كه‌م، نوێژ ده‌كه‌م و وازم له خواردنه‌وه و هه‌موو شتێكی خراپ هێناوه، هیوادارام گه‌نجان له چیرۆكی منه‌وه وانه‌یه‌ك فێر بن و به‌هیچ جۆرێك دوای ئه‌و خۆشییه كاتییانه نه‌كه‌ون، چونكه دواتر په‌شیمانی دادیان نادات و وه‌ك من له هه‌موو شته باشه‌كانی دنیا بێبه‌ش ده‌بن.
هەولێر/ دیدار سابیر