گومان لە ئارێز عەبدوڵا دەكرێت

:: AM:09:52:22/09/2020 ‌
چاودێرێكی سیاسی ڕای دەگەیەنێت، گومان لە ئارێز عەبدوڵا دەكرێت لە هەڵوێستی دووفاقی كە هەیەتی، لە 2017 هەڵدەپەڕی و ئێستە داوای سەیر سەیر دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی ئەیلوول، ڕێبین سەلام چاودێری سیاسی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كەسانێك دژی هەوڵی سەربەخۆیی بن، گومان لەو خەباتەشیان دەكرێ كە بەگوتەی خۆیان خەباتكار بوون.

ناخۆشە مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی خۆی كە مووچەكەیەتی لە بەغدا یان بۆ بەرژەوەندی و خۆ نزیككردنەوە لە سەركردایەتی حزبی دووفاق بێت
ئەو چاودێرە دەڵێت، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بە ژمارە 26، هەرێمی كوردستان هەموو ڕێكارێكی یاسایی و ئەخلاقی جێبەجێ كرد لە كاتی پرۆسەی ڕیفراندۆم، بۆیە كە ئێستە ئەو كەسانە ڕەخنە دەگرن، دەزانین بۆ كۆمەڵێك مەرامی خۆیانە.

باسی لەوەش كرد، لە ساڵی 2017 حزبەكەی ئارێز لەگەڵ ڕیفراندۆم بوون، بە ئازادیی خۆیان لە كەركووك دەسووڕانەوە، بەڵام دوای فرۆشتنی با ئێستە بچن دوو قسە بە ئازادی لە كەركووك بكەن.

ڕوونی كردەوە، ناخۆشە مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی خۆی كە مووچەكەیەتی لە بەغدا یان بۆ بەرژەوەندی و خۆ نزیككردنەوە لە سەركردایەتی حزبی دووفاق بێت.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، ئەمڕۆ داوای دادگاییكردنی ڕیفراندۆمچییەكانی كرد كە %93ـی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ئەوەیش بووەتە نوكتەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هاووڵاتییان داوا دەكەن لە چ دادگایەك دادگایی هەیە تا ئامادە بن.



وشە - رامیار جەواد