به‌یانی ئه‌مڕۆ دابه‌زینێكی گه‌وره له نرخی زێڕ تۆمار كرا و خاوه‌ن دوكانێكی زێڕنگریش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه و له‌وه زیاتر دانابه‌زێت.
نرخی زێڕ پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سیاسه‌تی وڵاتانه‌وه هه‌یه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئهیلوول، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی له زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا حه‌وت هه‌زار له نرخی زێڕ به راورد به دوێنێ دابه‌زیوه له نرخه‌كه‌ی.
زیاتر گوتی، "پێوه‌ندی به‌و بڕیاره‌ی ڕووسیاوه هه‌بوو كه پێش چه‌ند ڕۆژێك ڕای گه‌یاند، ڕۆژی سێشه‌م ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تا كردنه‌وه‌ی بۆڕسه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ هه‌واڵێك نه‌بوو بۆیه دابه‌زیوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خراپ بووه و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه، چونكه نرخی زێڕ پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سیاسه‌تی وڵاتانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و كه‌متر ڕووسیا".
ئاشكرای كرد، "ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی كازمی، له هه‌رێمی كوردستان نابێت زێڕ له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت جگه له به‌غدا، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌كرێنه‌وه و به‌داخراوی بۆ هه‌نارده‌كردنی زێڕ بمێننه‌وه، جیاوازی نرخه‌كه‌ی 14 هه‌زار ده‌بێت بۆ هه‌ر مسقاڵێك، به‌ڵام ڕێ بكرێته‌وه ته‌نیا پێنج هه‌زار دینار جیاوازی ده‌بێت بۆ هه‌ر مسقاڵێك".
ڕوونی كرده‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ین تاك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر نرخی زێڕ به‌رز بێته‌وه، بۆ هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ تا 1950 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی واتا مسقاڵێك زێڕ عه‌یار 21 بگاته‌وه 335 هه‌زار دیناری عێراقی وه‌ك پێشتر.
ئاماژه‌ی دا، له ماوه‌ی داهاتوودا پێشبینیش هه‌یه زێڕ زیاتر به‌رز بێته‌وه و بگاته 2050 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ دادگایه‌كی شیلی به‌هۆی زیانگه‌یاندن به ژینگه، بڕیاری دا كاركردن له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی زێڕ ڕابگرێت. كانگای زێڕه‌كه كه‌وتووه‌ته سنووری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین. به‌هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرا نرخی زێڕ زیاتر به‌رز بێته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دابه‌زی.
دابه‌زینی زیاتری نرخی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه هات ڕۆژی یه‌كی ئهیلوول، به بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌نارده‌كردنی باری زێڕ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه كرا. ئه‌وه‌یش زیانی به بازاڕی زێڕنگران گه‌یاندووه و ناتوانن ئه‌و زێڕه‌ی له هاووڵاتییان وه‌ریده‌گرن هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه نرخی مسقاڵی زێڕی نوێ شكاوه و جیاوازیان زۆر بووه.