مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد به سه‌رۆكایه‌تی باڵوێز جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و سووریا و گرنگیی هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت نیگه‌رانیی به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی ته‌عریب و ده‌ستدرێژی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر موڵك و زه‌ویی دانیشتووانی كوردی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، باڵوێز جێمس جێفری، ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌رز نرخاند و دووپاتی له پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و گوتی، ” هه‌رێمی كوردستان به هۆی هاوئاهه‌نگی و زیندوویه‌تی و دۆستایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه" .
سه‌رۆكی حكوومه‌ت وێڕای سوپاسكردنی پشتیوانیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تیشكی خسته سه‌ر دۆخی ئێسته‌ی عێراق و ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و ئاماژه‌ی به‌وه دا، پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامه به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كیشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور .
دووپاتیشی له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی هاوئاهه‌نگیی ته‌ناهیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرده‌وه به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت نیگه‌رانیی خۆشی به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی ته‌عریب و ده‌ستدرێژی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر موڵك و زه‌ویی دانیشتووانی كوردی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی.