به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی و هاتنی هه‌ر وه‌رزێكی تاقیكردنه‌وه له عێراق،بازاڕی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان وهیدفۆن و لاسلكی تایبه‌ت به گزیكردن له عێراق به ته‌واوی ده‌بووژێته‌وه، ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش بوونه‌ته سه‌كۆیه‌كی گه‌وره و فره‌وان بۆ كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌و ئامێرانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لحوڕه" بابه‌تێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سنان ته‌مه‌نی 17 ساڵه و له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینستاگرام، ئه‌و پێگه و په‌ڕانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ئامێری لاسلكی و هیدفۆنی بچووك و نهێنی به پاره كڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بیباته هۆڵی تاقیكردنه‌وه و كه‌سێكی تریش له ده‌ره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بۆ بخوێنێته‌وه و ئه‌میش گوێی لێ بگرێ و وه‌ڵامه‌كان به دروستی بنووسێت، تا بتوانێ نمره‌یه‌كی به‌رز بهێنێت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له خوێندن تۆمار بكات و بتوانێ له كۆلێژێكی به‌رز و زانكۆیه‌كی باش وه‌ربگیرێت.
سنان ده‌ڵێ، ئه‌و قوتابییه‌كی زیره‌ك بووه و زۆر خۆی ماندوو كردووه و خوێندوویه‌تی، به‌ڵام هاتنی كۆرۆنا و ئه‌و دۆخه قورسه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه و داخستنی قوتابخانه و نه‌خوێندنی وانه‌كان به ته‌واوی و خراپی سیسته‌می خوێندن له عێراق و نه‌توانینی خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، هیچ چاره‌سه‌رێكی تری بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ته‌نیا په‌نابردن نه‌بێ، بۆ كڕینی ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه گزی "قۆپیه"یان پێ ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئامێره‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌فرۆشرێن و زۆر جۆری جیاوازیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان نرخێكی دیارییكراوی هه‌یه و نرخه‌كانیش له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئامێره‌كه زیاتر و زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی نرخیان كه‌مه ته‌نیا له ڕێی لاسلكی و شه‌پۆلی كورته‌وه په‌یام ده‌نێرن و گوێت لێی ده‌بێت، هه‌ندێكیان ده‌توانرێ بكرێن به گرووپی هاوبه‌ش و چه‌ند كه‌سێك گوێی لێ بگرن، به‌شێكیان هێنده به‌هێز و پێشكه‌وتوون كه ئامێره‌كانی ژاوه ژاو "تشویش" دروستكردن كاریان تێ ناكات و ده‌نگه‌كه به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌گوازێته‌وه، له ئه‌گه‌ری دانانی ئامێری دروستكردنی ژاوه ژاویش له‌سه‌ر شه‌پۆلی ڕادیۆیی كورت له نێو هۆڵه‌كانی خوێندن.
به پاره‌یه‌كی زۆر به قوتابیان ده‌فرۆشرێنه‌وه و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته سه‌كۆی فرۆشتنیان
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، نرخی ئامێره‌كان به‌رزن و له نزیكه‌ی 100 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌ست پێ ده‌كات و تا نزیكه‌ی 500 هه‌زار دینار ده‌ڕوات، ئه‌مه‌یش تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و بچووكی و نادیاری وا ده‌كات كه نرخی هه‌ندێكیان له‌وانه‌ی تر زۆر گرانتر بێت.
دوو ڕۆژ پێش ئێسته هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق توانیان سێ كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و هێنانی ئه‌و جۆره ئامێرانه بۆ عێراق بگرن، پاش ئه‌وه‌ی زانیاری وردیان له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه و له ماڵه‌وه هه‌ڵیانكوتانه‌سه‌ر و هه‌ر سێ بازرگانه‌كه گیراون و ده‌یان ئامێری گزیكردنیش له ماڵه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی كه له گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كه بووه بۆ گرتنی ئه‌و بازرگانانه بۆ ماڵپه‌ڕی "ئه‌لحوڕه" دووپاتی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ گرتنی ئه‌و بازرگانانه چه‌ند لیستێكیشیان پێ گیراوه، كه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا تۆماركراوه، كه ئامێره‌كانیان كڕیوه و بڕیاره له تاقیكردنه‌وه‌كان به‌كاری بهێنن و هێزه‌كان لیسته‌كه‌یان لای خۆیان پاراستووه و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێن و ناوی قوتابخانه‌ی ئه‌و قوتابیانه بدۆزنه‌وه، كه ئامێره‌كانیان كڕیوه.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان پاره‌یه‌كی زۆر به‌و ئامێرانه ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكیان كار ده‌كات و ده‌یبنه هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان كه له سه‌رچاوه‌ی نه‌ناسراوه‌وه ده‌یكڕن، له‌به‌رده‌م خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو شت ته‌واوه و كێشه‌ی نییه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كار بكات، ده‌وه‌ستێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك كارناكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر كڕینی پاره‌یه‌كی زۆریان به فرۆشیارانی ئه‌و ئامێرانه داوه.
به‌هۆی كۆرۆنا و داخستنی قوتابخانه‌كانه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات
سوجاد قوتابییه‌كی تره‌وه و ده‌ڵێ، ئامێرێكی گزیكردنی كه‌م كوالێتی وتایبه‌تمه‌ندی كڕیوه به بڕی 60 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كاتێك له‌به‌رده‌ممان تاقی كرده‌وه هه‌موو شتێك باش بوو، به‌ڵام دواتر كه كڕیم وتاقیم كرده‌وه، ده‌ركه‌وت دوای چه‌ند مه‌ترێك دووركه‌وتنه‌وه ده‌نگه‌كه ناگه‌یه‌نێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی زۆربێهێزه و به‌رگه‌ی كاتێكی زۆر ناگرێ و ده‌كوژێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندنی ڕابردوو پێنج كه‌س هیدفۆنی بچووك و ئامێری لاسلكی و مۆبایلیان پێ‌گیرا، به‌ڵام ته‌نیا دوو له قوتابییه‌كان وه‌ك كه‌وتوو هه‌ژمار كران، یه‌كێكیان ته‌واوی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی وه‌رگرتبوو، ئه‌وه‌ی تریش هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو له به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان، كه له ڕێی میلیشیاكانه‌وه ده‌یكوژن، سێ قوتابی تر له سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌كان، هیدفۆن و ئامێره‌كانیان پێ گیراوه و به‌خشراون و چوونه‌ته ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه.