"وشه" ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه.
له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 680 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات نۆی به‌ره‌به‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 32 ملیۆن و 97 هه‌زار و 561 كه‌س، هه‌روه‌ها 981 هه‌زار و 968 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 ملیۆن و 680 هه‌زار و 153 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت ملیۆن و 435 هه‌زار و 440 هاووڵاتییش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 11 هه‌زار 773 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوویشدا 680 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، كۆڵۆمبیا، پیرۆ، مه‌كسیك، ئیسپانیا، باشووری ئه‌فریقا، ئه‌رجه‌نتین، فڕه‌نسا، چیلی، ئێران، به‌ریتانیا، به‌نگلادیش، عێراق، سعوودیه، پاكستان، توركیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئه‌ڵمانیا، ئه‌نده‌نووسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، ئیكوادۆر، قه‌ته‌ر، ڕۆمانیا، دۆمه‌نیكا، په‌نه‌ما، مه‌غریب، كازاخستان، به‌لجیكا، میسڕ، كوێت، هۆڵه‌ندا، عه‌مان، سوێد، ئیماڕات، گواتیمالا، چین، پۆڵه‌ندا، ژاپۆن، بیلاڕووسیا..هتد./
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 43 هه‌زار و 323 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 27 هه‌زار و 698 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 572 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 332.635 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 294.392 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 754 حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.