به‌یانی ئه‌مڕۆ دابه‌زینێكی گه‌وره له نرخی زێڕ تۆمار كرا و خاوه‌ن دوكانێكی زێڕنگریش ده‌ڵێت، هیچ كه‌س ناتوانێ پێشبینی هیچ بكات، چونكه گۆڕانكارییه‌كان خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی ئهیلوول، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی له زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا چوار هه‌زاری تر له نرخی زێڕ به‌راورد به دوێنێ دابه‌زیوه.
زیاتر گوتی، "نرخی زێڕ ماوه‌ی چوار ڕۆژه بۆ كه‌مترین ئاستی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو دابه‌زیبوو، ئه‌مڕۆ زیاتریش دابه‌زی، به‌جۆرێك مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو 16 هه‌زار دینار له نرخه‌كه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه."
ڕوونی كرده‌وه، "هیچ كه‌س ناتوانێ پێشبینی هیچ بكات، چونكه گۆڕانكارییه‌كان خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌كراون. بۆیه ناتوانین به ڕوونی شتێك له باره‌ی گرانبوون و هه‌رزانبوونی نرخی زێڕه‌وه بڵێین، پێشتر بڕوامان وابوو دابه‌زینه‌كه ڕابوه‌ستێت و به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه بووه‌وه و نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زی".
دابه‌زینی زیاتری نرخی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه هات ڕۆژی یه‌كی ئهیلوول به بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌نارده‌كردنی باری زێڕ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه كرا. ئه‌وه‌یش زیانی به بازاڕی زێڕنگران گه‌یاندووه و ناتوانن ئه‌و زێڕه‌ی له هاووڵاتییان وه‌ریده‌گرن هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه نرخی مسقاڵی زێڕی نوێ شكاوه و جیاوازیان زۆر بووه.