سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" ڕای گه‌یاند، كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 320 ملیار دینار له به‌غداوه وه‌ك به‌شه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته كوردستان.
ئه‌مڕۆ پَنجشه‌م 24ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" ڕای گه‌یاند، تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه، پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم، چاوه‌ڕوانین بڕیار له ناردنی پاره‌كه بدرێ كه وه‌ك به‌شێكه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان.
هه‌ینی و شه‌موو ده‌وامی دامه‌زراوه‌كان حكوومه‌ت پشووه
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ینی و شه‌موو ده‌وامی دامه‌زراوه‌كان حكوومه‌ت پشووه، بۆیه ره‌نگه له هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێَمی كوردستان له باره‌ی لێبڕینی مووچه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، لێبڕینی مووچه بۆ ئه‌ومانگه له%21كه‌مكراوه‌ته بۆ %18.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌غدا مانگانه 320 ملیار دینار بۆ هه‌ولێر ده‌نێرێت، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كازمی ئه‌نجام دا.