شاره‌زایه‌كی بواری میكانیكی ئاشكرای كرد كه گرنگی ڕۆن بۆ بزوێنه‌ر بریتییه له چه‌وركردن و ساردكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكخشاندن به‌شێوه‌یه‌ك وا له بزوێنه‌ر بكات ئه‌ركه‌كانی به ئاسانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
كاروان ڕه‌زا، خاوه‌ن دوكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل و شاره‌زای میكانیك بۆ ''وشه'' گوتی، به‌گشتی رۆنی بزوێنه‌ر ده‌كرێ به سێ به‌شه‌وه له رووی كوالێتی و باشییه‌وه، واته سێ پله‌به‌ندی هه‌یه بۆ رۆنی بزوێنه‌ر له دنیادا.
ئەمانیش بۆ ئەم سێ جۆرەی خوارەوە دابەش دەبن
جۆری یه‌كه‌م Full Synthetic Oil:
ئه‌م جۆره‌یان باشترینیانه به‌و پێیه‌ی جگه له‌وه‌ی كانزاییه، ده‌وڵه‌مه‌نده و زۆرترین ماده‌ی كیمیایی پاككه‌ره‌وه‌ی بزوێنه‌ری تێدایه، نه‌رمی ده‌به‌خشێت به بزوێنه‌ر و لێكخشاندن كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌یش بزوێنه‌ر سووته‌مه‌نی كه‌متر به‌كاردێنێت.
جۆری دووه‌م conventional Oil:
ڕۆنی به‌كارهاتووی جۆری یه‌كه‌مه و تازه ده‌كرێته‌وه، كه زۆر خراپه بۆ بزوێنه‌ر ده‌بێته هۆی داخورانی پارچه‌كانی بزوێنه‌ر و هه‌ڵم دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر بزوێنه‌ر دروست ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی جۆری یه‌كه‌م.
جۆری سێیه‌م Semi Synthetic Oil:
تێكه‌ڵه‌ی جۆری یه‌كه‌م و مینه‌ڕاڵه، به‌ڵام له دووه‌م باشتره.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، باشترین بژارده ئه‌وه‌یه كه به‌گوێره‌ی كه‌ته‌لۆكی تایبه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕۆنێكی گونجاو هه‌ڵبژێری هه‌روه‌ك زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل ئه‌م ڕێنوێنییانه ده‌ده‌ن به شۆفێران.