زانایان توانیان له ئه‌نجامی گه‌ڕان به دوای شوێنه‌واری مه‌زنترین و مه‌ترسیدارترین نه‌هه‌نگ له سه‌ر زه‌وی، كه له نه‌هه‌نگی شین گه‌وره‌تر و ترسناكتر بووه، دواجار شوێنه‌واری نه‌هه‌نگه زه‌به‌لاحه‌كه‌یان دۆزییه‌وه كه مێژووی ژینكردنی بۆ 160 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و جۆره
نه‌هه‌نگه ته‌نیا له نیوه‌ی باشووری گۆی زه‌وی ژیاوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی باكوری گۆی زه‌وی توانای ژیانی نه‌بووه و له سه‌رده‌می جۆراسی ژیاوه و شوێنه‌واره‌كه‌یشی له یه‌كێك له وشكترین بیابانه‌كانی وڵاتی چیلی دۆزراوه‌ته‌وه، كه به‌ر له ملیۆنان ساڵ ئه‌و بیابانه به‌شێك بووه له زه‌ریا.
كه‌لـله‌ی سه‌ری له بیابان دۆزراوه‌یه كه به ملیۆنان ساڵ بیابانه‌كه به‌شێك بووه له زه‌ریای هێمن
بیاباكانه‌كانی ئه‌تاكاما له چیلی ڕۆژانێك قووڵایی ئاوه‌كانی زه‌ریای هێمن بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی زه‌وی ئێسته به یه‌كێك له وشكترین بیاباكانه‌كانی گۆی زه‌وی داده‌نرێت.
زانایان و شوێنه‌وارناسان توانیویانه كه به‌شێكی شوێنه‌واری كه‌لـله‌ی ئه‌و نه‌هه‌نگه مه‌زنه بدۆزنه‌وه و كه ئێسك و ددانه‌كانی زۆر مه‌زن و ئه‌ستوورن و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش یه‌كێك بووه له به‌هێزترین و مه‌ترسیدارترین بوونه‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، له دوای دایناسووره‌كان.