سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه له ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌سپێشخه‌رییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه، كارتی په‌نابردنیان بۆ دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دژی توركیا له‌به‌رده‌سته و هۆشداریشی دا به توركیا كه له دادگه دۆخه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ناكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌نكه‌ره پێشێلی سنووری یۆنانی كردووه.
كیریاكوس میتسوتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی
یۆنان له‌میانه‌ی وتارێكی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه جموجۆڵه‌كانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه دروست كردووه، ئه‌و كارانه‌ی توركیا به ته‌واوی پێشێلكارییه و ناكرێ و ناتوانین قبووڵی بكه‌ین.
توركيا به‌رده‌وامه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن
زیاتر گوتی، ئه‌نكه‌ره داوا و ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی ئێمه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دانوستاندن ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، بۆیه په‌نابردن بۆ دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی پێشێلكارییه‌كانی توركیا یه‌كێكه له بژاره‌كانی به‌رده‌م ئه‌سینا.
هه‌رچه‌نده یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایش دهسپێشخهریان بۆ هه‌ردوو وڵات كردووه تا ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندن بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا پرۆسه‌ی دانوستاندن نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا ئێسته‌یش ئه‌نكه‌ره ئاماده نییه گفتوگۆ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی گه‌ڕان به دوای گاز و نه‌وت له ئاوه‌كانی سنووری قوبڕس بكات.