پیاوانی ته‌ناهی ڕووسیا توانیان دواجار كۆگه و جبه‌خانه‌ی مه‌سیحی سیبیریا بدۆزنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و پشكنینی وردیا بۆ كرد، له كاتێكدا ئه‌و خۆی مه‌سیح ناو ده‌بات و ئه‌م كاره‌ی به ته‌واوی سه‌ركۆنه كرد.
سێرگی
توروب كه به مه‌سیحی سیبیریا ناوی ده‌برێ و ڕێبه‌ری گرووپێكی نوێی ئاینی كریستیانه به ناوی "كڵێسای په‌یمانی دوایی"، پاش ئه‌وه‌ی زانیاری به هێزه‌كانی ته‌ناهی درا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و جبه‌خانه‌یان دۆزییه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌ك و تیر و كه‌وان و خه‌نجه‌ری تێدا بوو، واته كۆگه‌كه چه‌كی سه‌رده‌می ئێسته و كۆنی تێدا بوو و له‌لایه‌ن مه‌سیحی سیبیریا هه‌ڵگیرابوون بۆ كاتی پێویست تا به‌رگری له مه‌زه‌وه‌كه‌ی پێ بكات.
خۆی به مه‌سیحی سیبیریا ناساندووه و جبه‌خانه‌ی چه‌كی داناوه و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها له ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه
پۆلیسی ناوچه‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه جیا له دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندان پارچه چه‌ك، ژماره‌یه‌كی زۆری چاویلكه و كاتژمێری ده‌ست و قه‌ڵه‌می گرانبه‌های ماركه جۆراوجۆره‌كانی جیهان له نێو كۆگهكهی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، كه نرخی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گاته هه‌زاران رۆبلی ڕووسی.
پێشتر له 22ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر مه‌سیحی سیبیریا و ڤلادیمێر فیدیرنیكۆڤ و فادیم ریدكینی جێگری له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران و خرانه ژێر لێكۆڵینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی نه‌خۆش گیانی له ده‌ستدا، له ئه‌نجامی قسه‌ی مه‌سیحی سیبیریا كه دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ی ئاگهداركردبووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بچنه لای پزیشك و نه‌خۆشخانه، به دوعای ئه‌و چاك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری لێكهوتهوه و به‌وهۆیه‌وه مه‌سیحی سیبیریا گیرا و دواجاریش پۆلیس ماڵه‌كه‌یان پشكنی و ئه‌و كۆگه‌یه‌ی چه‌ك و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان لێ دۆزییه‌وه.