له دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه سه‌ركردایه‌تی نوێی ئه‌و حزبه هه‌ر یه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی داندران، چاودێران و شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی ململانێی یه‌ك ده‌كه‌ن و به جیا پێشوازی له شانده فه‌رمییه‌كان ده‌كه‌ن، شرۆڤه‌كارێكی سیاسیش ده‌ڵێ، لاهوور به لێدوانه دژه‌كانی كار بۆ تێكدانی زیاتری دۆخه‌كه ده‌كات.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌ردوو هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به جیا پێشوازییان له مارتن هوس، باڵوێزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، خوان خۆسێ ئسكۆبار ستێمان، باڵوێزی ئیسپانیا له عێراق، جێمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، به جیا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌ته‌وه له هه‌ولێر و لاهوور جه‌نگیش له‌گه‌ڵ دكتۆر یوسف تۆما مورقس سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌برشیه‌ی كه‌ركووك و سلێمانی كۆبووه‌ته‌وه، واتا زۆرێك له شاندانه‌ی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن به جیا جووت ئامۆزا ده‌بینن.
كێشه‌ی نێوان جووت ئامۆزا چڕتر ده‌بێته‌وه
هێمن قادر، چاودێری سیاسی و شاره‌زای سیاسه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، له راستیدا له‌دوای كۆنگره به ته‌واوی چه‌قی ململانێكان له‌ناو یه‌كێتی یه‌كلا بوونه‌ته‌وه و به ئاشكرا ململانێ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوونه‌ته حاڵه‌تێك كه هاووڵاتی ئاسایی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ردوو هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌جیا پێشوازی له‌و شانده فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی حزبه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر لاوازی ئه‌ویتر ده‌كات، لاهوور كار بۆ لاوازی بافڵ ده‌كات و بافڵیش بۆ ئه‌وه‌ی لاواز ده‌رنه‌كه‌وێت، په‌نا بۆ سه‌ركرده كۆنه‌كه‌كان ده‌بات.
ململانێی هه‌ردوو ئامۆزا له‌گه‌ڵ یه‌كدی له ئێسته‌دا به دوو ئاراسته و قسه و گوتاری جیاواز ده‌كرێت و لاهوور ناوه ناوه لێدوانی دژ ده‌دات و له ماوه‌ی رابردوو به شێوه‌یه‌ك بافڵ له هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دایه و سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كردووه له‌سه‌ر ئاستی باڵا، لاهوور به لێدوانه دژه‌كانی كار بۆ تێكدانی زیاتری دۆخه‌كه ده‌كات.
دڵپاك تاهیر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به جیا پێشوازی له‌و وه‌فدانه بكه‌ن كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، چونكه جاری وا هه‌یه یه‌كێك له هاوسه‌رۆكان سه‌رقاڵی كاری تره و بۆی ناكرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌رچه‌نده به شێوه‌ی نافه‌رمی كاری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دیاری كراوه و هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ پرسێك كار ده‌كات، بۆیه ده‌كرێت له‌كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كان له‌سه‌ر پرسی جیاواز قسه و گفتوگۆ بكرێت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی دروست نه‌كردووه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه له ناوخۆ.