وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا داوا ده‌كات سكاڵا دژی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی حه‌مكۆ بجووڵێنرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی ئه‌یلوول، له نووسراوێكدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای جووڵاندنی سكاڵای یاسایی له دژی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی حه‌مكۆ ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به شیعه كردووه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داوا له داواكاری گشتی ده‌كات ئه‌و سكاڵایه تۆمار بكات و بیانوویشی بۆ ئه‌و سكاڵایه ئه‌وه‌یه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی حه‌مكۆ سووكایه‌تی به موسڵمانانی شیعه كردووه كه پێچه‌وانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه.
حه‌مكۆ هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی شاری هه‌ولێره و ڕۆژانه گرته‌ی ڤیدیۆی جۆراوجۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.