ڕۆژی دووشه‌م پێنجی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌چێته په‌رله‌مانی كوردستان، زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه به گرنگ داده‌نێن، په‌رله‌مانتارێكیش چوونی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره ده‌زانێت.
سه‌عید هه‌ركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، دووشه‌می داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی، دێنه په‌رله‌مانی كوردستان.
زیاتر گوتی، هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان، ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ په‌رله‌مان و بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم و تیمەکەی وەڵامی چەندان پرسیار لەبارەی مووچە و خاڵە سنوورییەکان دەدەنەوە
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی زۆر له‌ناو په‌رله‌مانتاراندا له باره‌ی پرسی مووچه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕێڕه‌وی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و یاسای چاكسازییه‌وه هه‌یه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و تیمه‌كه‌ی كه پێوه‌ندیدارن به‌و پرسه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و چه‌ندان بابه‌تی تری پێوه‌ست به‌و بابه‌تانه ده‌ده‌نه‌وه.
وه‌ك هه‌ركی ئاماژه‌ی پێ دا، یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی له كاتی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیران باس ده‌كرێ، سندووقی داهاته نه‌وتییه‌كانه، كه بۆچی تا ئێسته دانه‌مه‌زراوه؟، هه‌روه‌ك یاسای چاكسازی، تا ئێسته چه‌ندی جێبه‌جێ كراوه؟ و چه‌ندی ماوه؟، چه‌ندیشی ڕێگری هه‌یه؟ و ڕێگرییه‌كان چین؟، ئه‌مانه هه‌مووی وه‌ڵامی پێویستیان ده‌درێته‌وه.
چوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كورستان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان به به هه‌نگاوێكی گرنگ و ئه‌رێنی لێك دراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه ڕووپاك ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو، هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا