بڵاوكاری لامبێرت دوایین تێزی ئه‌كادیمیی د. شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س، سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی ''چمك''، به زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه.
د.شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س، سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری میدیای كوردی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ده‌زگای بڵاوكاریی ئه‌كادیمیی لامبێرت له دوو توێی 392 لاپه‌ڕه و به‌رگێكی ناوازه‌دا، چاپی ئینگلیزی كتێبی كولتووره‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، وه‌رچه‌رخانی سنووره‌كانی تێگه‌یشتنی تایبه‌تمه‌ندێتی له‌ناو ئاراسته‌كانی رۆڵی پێشه‌گه‌ریی رۆژنامه‌واناندا چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه.
د.شوان لەڕێی ئەم کتێبەوە پێوەندیی نێوان ئاڕاستە کولتوورییەکانی رۆژنامەوانانی کوردی و ئاستی تێگەیشتنیان لەسنوورەکانی تایبەتمەندێتیی زانیاریی و ژیانی تایبەتیی کەسەکاندا دۆزیوەتەوە
ئه‌یڤه‌س له‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌یدا وێڕای ناساندن و شرۆڤه‌كردنی چوار كولتووری رۆژنامه‌گه‌ری، به سوود وه‌رگرتن له تیۆری ''هه‌ژموونی كولتووری''ی ئه‌نتۆنیۆ گرامشی پێوه‌ندی نێوان ئاراسته كولتوورییه‌كانی رۆژنامه‌وانانی كوردی و ئاستی تێگه‌یشتنیان له سنووره‌كانی تایبه‌تمه‌ندێتیی زانیاری و ژیانی تایبه‌تیی كه‌سه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه.
بڵاوكاری ئه‌كادیمیی لامبێرت ''Lambert Academic Publisher''، ده‌زگایه‌كی چاپ و په‌خشی رۆژئاوایی و تایبه‌تمه‌نده به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تێزه ئه‌كادیمییه‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، كه ساڵانه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن تێز له ناو زانكۆكانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش خوێنه‌ران ده‌توانن دوایین چاپكراوی ئه‌م ده‌زگایه به‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست بێنن:
''Kurdish Journalism Cultures, shifting boundaries of privacy understandings amongst professional role orientations of journalists''