دروستترین شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ گێری ئۆتۆمبێل

:: PM:04:40:01/10/2020 ‌

شارەزایان دەڵێن، بەگشتی دوو جۆری گێری ئۆتۆمبێل هەیە جۆری یەکەمیان ''مانوێڵە'' ئەوەی تریشیان ''ئۆتۆماتیکە''، هەروەها رۆژانە لە گێری ئۆتۆماتیک چەندان هەڵەی باو دەکرێت کە زەرەری زۆری هەیە بۆ گێری ئۆتۆمبێلەکەت.

لەمبارەیەوە هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه‌'' ئاشكرای كرد، ئەگەر لە P ئۆتۆمبێلەکەت بکوژێنیتەوە، کە داتگرساندەوە گێرەکە بەزەحمەت لە P دەڕواتە گێرەکانی تر یان تەپەی دێت، پێش ئەوەی پێ لەسەر ئیستۆپ لابەریت برێک هەڵبدەرەوە پاشان بیدە بە P ئینجا بیکوژێنەوە ئەمە چارەسەری ئەو تەپەیە و زەحمەتی گۆڕینی گێڕی هەیە کە زیانی شکان و تێکچوونی گێڕ ناهێڵێت. 

ئەم شارەزایە شێوازەکانی بەکارهێنای گێری ئۆتۆماتیک دەخاتەڕوو

زیاتر گوتی، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبێل هەر ئەو کێشەی دەبێت ئەمەیش دەتواندرێت بەم ڕێیە چارەسەر بکرێت، پێش ئەوەی بیکوژێنیتەوە بیخە N و برێکت هەڵبدەرەوە پاشان بیکوژێنەوە، دوای بە کوژاوەیی بیدە بە P ئەوە روونادات و گێڕی ئۆتۆمبێلەکەت پارێزراو دەبێت.

هۆشیاری دەدات کاتێک لە تڕافیکێک دەوەستی ئەمە بکەیت زیان بە گێڕی ئۆتۆمبێلەکەت ناگەێنێت و دەڵێ، هەندێک کات بۆ ماوەیەکی کاتی ئۆتۆمبێل ڕادەگریت لە ترافیک، بەگشتی پێویست ناکات گێرەکە بدەیت بە P بیدە بە N و برێک راکێشە، بەڵام زۆرێک لە شۆفێران پێیان لە سەر ئیستۆپ لا نابەن ئەمە رێگایەکی هەڵەیە گێرەکە ئەزێت دەدات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان